كه قژی هه‌ڵدامه‌وه چریكاندی و گووتی: ئه‌وه بۆ قژت سپی هێشتۆته‌وه؟ حه‌یف نییه پێی راناگه‌ی و بۆیه‌ی ناكه‌ی؟
من كه به چریكه‌ی ئه‌و خانمه دڵه كووته‌م گرتبوو، نه‌مزانی چ وڵامێكی بده‌مه‌وه و وه‌كوو مه‌ڕی گێژ هه‌ر چاوم لێ‌كرد، ئه‌ویش به‌رده‌وام زه‌ممی ده‌كردم... تۆ جه‌وانی زوو خۆت پیر مه‌كه، تا ده‌توانی جوانی خۆت بپارێزه!
وڵامم بۆی نه‌بوو، ده‌مزانی "ئاوام پێ جوانه" به گوێ ئه‌و داناچێ، چوون تاڵه موی سپی له ریزی جوانی ستاندارد دا نییه! نیشانه‌ی پیرییه و كه‌س پیری پێ جوان نییه...
ئه‌و رشته مویه سپییه ده‌گه‌ڵ ڕۆژه‌كانی من ده‌ێپێوم گه‌وره ده‌بێ... ده‌ترسم ئه‌گه‌ر بۆیه‌ی كه‌م، خۆم نه‌ناسمه‌وه... نیشانێكه له رابردووی خۆم، پێم خۆش نییه ئاوا به هاسانی له كیسی بده‌م! ره‌نگه سه‌یر بێ، به‌ڵام به لای منه‌وه جوانترین شتێكه كه هه‌مه، به‌شێك له منه كه شێوه‌ی دایكم ده‌دا...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر