۱۳۸۲/۰۴/۰۹
كێیه ئه‌و خێرۆمه‌نده؟.....
ریزی وێبڵاگه كوردیه‌كان ئاڵ وگۆڕی تازه‌ی تێدا كراوه(نه‌ك به ویستی خۆم به‌ڵكو به داوای ئه‌وانیتر).
به‌شێكی پێوه زیاد بوو بۆ ئه‌م وێبڵاگانه‌ی به زمانی تر ده‌نووسن و به شێوه‌یه‌كی ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر وێبلاگی كوردی، جا حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و زمانانه زمانی مۆغۆڵ هه‌تاكو بگره ئینكایان بێ... ده‌توانن داوا بكه‌ن له‌م به‌شه دا ناوتان داده‌نێن...
ئه‌م وێبڵاگانه‌ی دوای گواستنه‌وه‌ی بڵاگێر ئێستاش گرفتی پیتیان هه‌یه، تكایه دوای گۆرینی encoding به‌م شێوه‌ی پێشتر باسم كردووه، نووسراوه‌ی تازه پۆست بكه‌ن،ده‌نا دیسان گرفتیان ده‌بێ و ده‌بێ پۆستی نوێ پاك كه‌نه‌وه و له سه‌ر را بینووسنه‌وه...
داده كه‌وێ نوێ بۆته‌وه و ئێستا ده‌توانن له رێی ئه‌و له بڵاگێر دا بنوسن، ده‌ستی وه‌ستای خۆش بێ..
۱۳۸۲/۰۴/۰۶
هه‌ر ئه‌وه ویستم بڵێم مه‌ترسی وایروس گرتنه‌وه له لایه‌ن منه‌وه نه‌ماوه و بوختانم پێ مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر تووشی وایروس هاتن...
۱۳۸۲/۰۴/۰۵
1. له به‌شی settings بچوو بۆ به‌شی formatting....
2. Encoding بگۆڕه به( Arabic( windows_1256
3. له بیرت بێ save changes له خواره‌وه‌ی لاپه‌ره‌كه داگری
4. هه‌روه‌ها publish داگره
5. له به‌شی له ناو templete دا ئه‌م دێره ئیزافه بكه:
< equiv="Content-Type" content="" charset="<$BlogEncoding$">" / >
6. save change داگره
7. publish داگره
وێبڵاگه نۆیه‌كان پێویستیان به‌م ئاڵ و گۆڕه نییه...
۱۳۸۲/۰۴/۰۲
واریپالی به‌رێز، دانانی به‌شێكی جیاواز بۆ ئه‌وانه‌ی به فارسی ده‌نوسن كارێكی هاسانه، هاسانتر له‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رێزانه خۆیان فێری كوردی نووسین بكه‌ن. بروا بكه من به‌س ماوه‌ی ساڵێكه به كوردی ده‌نووسم...
بۆ پێیرۆی به‌رێز: له‌م ریزه دا هیچ كه‌س جوانه مه‌رگ ناكرێ مه‌گه‌ر خۆی داوا بكا... ره‌نگه كه‌سێكی تر به ناوی تۆ داوای كردووه...بیبینه‌وه و جوانه‌مه‌رگی كه‌وه!
بۆ سه‌لاحی به‌رێز: له‌م به‌شه دا ده‌گه‌ڵتم ، گرینگ ئه‌وه‌یه چ ده‌ڵێی، زمانه‌كه‌ی گرینگ نییه... به رای من ئه‌وه گرینگ نییه به چ زمانێكیش بیر ده‌كه‌یه‌وه... به‌ڵام گرینگ بوونی به كوردی نووسین له‌وه‌دایه بناخه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئێمه خۆمانی پێده‌ناسێنین زمانه...لاواز بوونی ئه‌م بناخه‌یه، لاواز بوونی فه‌رهه‌نگه‌كه‌مان پێك دێنێ..... زۆر كه‌س بروایان به ناساندنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به خه‌ڵكی‌تره، ئه‌وه تێكۆشانێكی پیرۆزه ، به‌ڵام منی كورد تا له خودی خۆم نه‌گه‌م زه‌حمه‌ته كه‌سی‌تر بتوانم تێبگه‌یه‌نم، به كوردی نوسین ده‌توانێ هه‌نگاوێك بێ بۆ له خۆ تێگه‌یشتن به تایبه‌ت كه هه‌موو كورده‌كان فارسی یا عه‌ره‌بی یا توركی نازانن!
من خۆم ناوه‌رۆكی وێبڵاگی " كوردستان، هونه‌رستانی كچانه‌ی عیفه‌ت"م زۆر به دڵه... به تایبه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی كچه‌كان ده‌ینووسن...خۆی ده‌رفه‌تێكه بۆ بیستنی گه‌نجه‌كان له ناو كوردستان.. هیوادارم هه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بن...
بۆ ئاسۆی به‌رێز: منیش پێم وایه خوێندنه‌وه و نووسین یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، ئه‌وانه‌ی به گه‌وره‌یی زه‌ختی فیر بوونی زمانێكی‌تریان كێشاوه ده‌زانن به بێ دووپات كردنه‌وه و نووسین و خوێندنه‌وه، فێر بوونی هیچ زمانێك هاسان نییه..
دیسانیش پێم خۆشه ڕا و تێبینێكانتان سه‌باره‌ت به باشتر كردنی ئه‌م ریزه ببیسم
۱۳۸۲/۰۳/۲۶
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رێز داوایان كردبوو ناوی سایت و وێبڵاگه‌كانیان له ریزی كوردی بنووسم و من داوای لێبوردنم لێ كردن وڵامم داوه ناتوانم... هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بوو وێبڵاگه‌كان به فارسی نووسرابوون و سایته‌كانیش به‌رۆژ نابێته‌وه و وێبڵاگ نییه... پێم خۆش بوو بزانم ڕای ئێوه چییه؟
۱۳۸۲/۰۳/۲۵
كوردان به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن، پێیان خۆش بێ یان ناخۆش به‌شێكی زۆر له داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستییان هه‌یه... زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانی مێژۆی مرۆڤ له‌م به‌شه درووست بوون... پێغمبه‌ر وه‌ك رێبه‌رێك كه پاكه له گوناه و خه‌تایه ناكا! و نابێ له سه‌ر قسه‌ی قسه بكرێ و قسه‌كانی ئه‌و ئه‌سله... وادیاره عاده‌تی پێغه‌مبه‌ر درووست كردن دوای محه‌مه‌د نه‌براوه و هه‌ر له‌م زه‌وییه ماوه... له‌م به‌شه له زه‌وی دیاره زۆرتر ماوه... هیچ نه‌بێ ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی پێغه‌مبه‌ران بوون! سه‌یره هه‌ر به‌م شێوه قه‌تیس مان له ناو فه‌رهه‌نگی عه‌شیره‌تیش له‌م به‌شه له زه‌وی دا ماوه...
مه‌به‌ست:
كه‌سێكمان خۆش ده‌وێ... پێمان وایه ئه‌و كه‌سه وێنه‌ی ته‌واوه بۆ ئه‌م شته‌ی پێویسته... رێبه‌رێكی سیاسی، نووسه‌رێك، شێخێك، مه‌لایه‌ك، شاعیرێك، گۆرانیبێژێك، كۆمه‌ڵناسێك.... هتد... له به‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه هه‌ر رخنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كه‌سه تووره‌مان ده‌كا و پێی تێك ده‌چین... هه‌تا ئه‌گه‌ر رخنه‌كه راست بێ! ئه‌وه پێغه‌مبه‌رێكه ئێمه له ناو بیری خۆمان دا ساز كردووه...
ده‌مێكه زۆر باس و رای تووڕه له سه‌ر عاده‌تی پێغه‌مبه‌ر درووست كردنی ئێمه دێته پێش. پێم وایه باسی تووڕه مرۆڤ فێری هیچ شتێكی تازه ناكا ، تاقه قازانج ده‌توانی به‌تاڵ كردنی هه‌ستی ڕق و قین بێ... ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر وڵامی تووڕه‌ی به‌دواوه بێ ڕق و قین زۆرتر ده‌كا...
یه‌كێك ده‌ڵێ بارزانی و تاله‌بانی ئاوا، ئه‌وانی تر ده‌ڵێن خۆت ئاواتر ... ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ ده‌ڵێ ئه‌وان و تۆش ئاواترتر!! نازانم ئه‌و باسانه ده‌گاته كوێ؟ به‌ڵام شتێك زۆر ئاشكرایه... فه‌رهه‌نگی جنێو (جوێن)( نازانم كامه درووسته!) ده‌توانێ به‌م شێوه هه‌تا هه‌تایه زیندو بمێنێ...
یه‌كی تر حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌باته خوایه‌تی و ده‌ڵێ نابێ باسی راستێكانی ژیانی بكردرێ چون حه‌سه‌ن زیره‌ك خوای گۆرانی فۆلكلۆری كوردییه!... به بروای من پێویست به خودا ساز كردن نییه... حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگی خۆش بوو، زۆربه‌ی گۆرانیكانی فۆلكلۆرێ كوردی تۆمار كردووه ، و له نێوان خه‌ڵکێكی زۆری كورد ناسیاو و خۆشه‌ویست بوو... به‌ڵام به شای ئێرانیشی گۆرانی هه‌لكووتوه له هه‌مان كات دا كه گۆرانێبێژی تر له سه‌ر خوێندنی "ئه‌ژدهاك" له زیندان دا ئه‌شكه‌نجه ده‌كرا به ده‌ست هه‌مان شا!
من پێم وا نییه كه ده‌بێ گۆرانیبێژی كورد حه‌تمه‌ن سیاسه‌تمه‌داریش بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی چونێتی و راستێكانی ژیانی كردرا به شه‌رتێك سووكایه‌تی ده‌گه‌ڵ نه‌بێ ئاوا بیوگڕافێ ژیانی ئه‌و كه‌سه ته‌واو ده‌گوترێ... راستێكانی ژیان هیچ له نرخی ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌سێك كه‌م ناكاته‌وه، هه‌روه‌ها خودا كردنیشی نرخی ده‌ستكه‌وته‌كانی زیاد ناكا...
بۆ وێنه كاتێك رۆسۆ باسی قه‌رارداده‌كانی كۆمه‌لایه‌تی ده‌كرد و بناخه‌ی زۆرێك له باسه‌كانی كۆمه‌لناسی و بنه‌ماڵه‌ی داده‌نا هه‌موو كه‌س ده‌یزانی خۆی خڕاپترین وێنه‌یه وه‌ك "باوك"و سه‌رۆكی بنه‌ماڵه... به‌ڵام ئه‌وه له نرخی كاری رۆسۆی كه‌م نه‌كرده‌وه...
دانانی هه‌ر شتێك له جێگه‌ی خۆی هاسانه ئه‌گه‌ر ئیمانێ به ئه‌قلیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان بێنین... برواتان بێ خودا و پێغه‌مبه‌ر ساز كردن باوی نه‌ماوه و هه‌ر مایه‌ی وه‌پاش خستنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانمانه...ا
۱۳۸۲/۰۳/۲۴
كابان
به‌ڵێ ئه‌من ئاوا كابانم! خوا روحمی كردووه كه زۆر چێشتی لێنانێم...
به‌ڵام چه‌ند رۆژ پێش به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت نه‌قلی سووتاندنی چێشتم به سه‌ر هات... كه‌مێك پۆلكه‌م كری كه دوای ساڵیانی ساڵ تامی پۆلكه‌ی بكه‌م! زۆر به ئیشتیا پۆلكه‌كانم له ناو باشترین قابڵه‌مه‌ی ماڵێ كه له ده‌ست سووتاندنی چێشتی من له ئه‌مان مابوو وه‌سه‌رنا! و دانیشتم له‌گه‌ڵ په‌ریله ده‌ستم كرد به قسان... هه‌مان كات له بیرم چووه كه شتێك له سه‌ر ئاورێیه... دوای ماوه‌یه‌ك بۆنی سووتان هات... به ئه‌رخه‌یانێوه بیرم لێ كرده‌وه ئه‌وه هی ماڵی ئێمه نییه... مه‌ودایه‌ك پێ چوو دیسان بۆن زۆر بوو... بیرم كرده‌وه: نا ئێمه هیچمان نییه بیسووتێنین و كه‌تری چاییش كوژاوه‌ته‌وه...
سه‌رتان نه‌هێشێنم... ئاخری بۆنی سووتان هه‌موو مێشكی داگرتم به‌ڵام دیسان گووتم ئه‌وه جیرانانن... دیتم ده‌نگی قرچه قرچ دێ.. ئاخۆ ئه‌وه چییه؟ ... ئاخری په‌ریله‌م جێی هێشت و چووم دیتم پۆلكه و قابله‌مه به یه‌كه‌وه بوون به ره‌ژی!!... تازه نه‌قڵی پۆلكه‌م وه‌بیر هاته‌وه... خۆشێكه‌ی ده‌وه‌ی دایه ئه‌و جاره به ئه‌رخه‌یانی پێم وا بوو ئه‌و بۆنه هی ماڵی ئێمه نییه... وه‌ختی تر بۆنی سووتانی جیرانانیش بێ من واده‌زانم چێشتی من سووتاوه و راده‌كه‌مه لای چێشتخانه(ئاشپه‌زخانه یان مه‌تبه‌خ) ! مه‌ودای نێوان من و قابله‌مه‌كه هه‌ر 3 هه‌نگاوه!! په‌كوو ئه‌رخه‌یانی چ به سه‌ر مرۆڤ دێنێ!!! هه‌م پۆلكه له كیس چوو هه‌م قابله‌مه!
۱۳۸۲/۰۳/۲۳
۱۳۸۲/۰۳/۲۲
گۆرانێكانی زێده‌كه‌م
دیاره زۆر دڵنیا نیم به‌ڵام پێم وایه ئه‌م فیڵمانه‌ی له سه‌ر كوردان یان به ده‌ستی كوردان ساز كرابێن و ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی جیهانی بووبێ هێشتا نابێته ئه‌ندازه‌ی قامكه‌كانی ده‌ست...
دوای یلماز گۆنای و شه‌ریف گۆرن، به‌همه‌نی قوبادی به فیلمی "كاتێك بۆ سه‌رخۆشی ئه‌سپان" توانی كورد به شێوه‌یه‌كی تر بناسێنێ و هه‌ر وه‌ك پێشتر نووسیومه ئه‌وه جێی رێزه...
گۆرانێكانی زێده‌كه‌م باسی گۆرانیبێژێك به ناوی "میرزا"یه كه به دوای دیتنه‌وه‌ی هاوسه‌ری پێشووی "هه‌ناره" سنوور ده‌بڕێ... 23 ساڵ پێش هه‌ناره له میرزا هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌چێته ئه‌و په‌ری سنوور... ره‌نگه به هۆی گۆڕانی حكومه‌تی رۆژ هه‌ڵات ئیتر هه‌ناره‌ی ده‌نگ خۆش بۆی نییه بخوێنی و نامووسی میرزا نابێ ده‌نگ هه‌ڵێنێ!
هه‌ڵبرانی ئه‌م جووته بناخه‌ی نه‌مانی ده‌نگ داده‌رێژی، تاقه ده‌نگێك كه ده‌بیسرێ هی "به‌رات" و "عودێ" كوڕه‌كانی میرزان و تاقه گۆرانێك كه ده‌بیسرێ گۆرانی "هه‌ناره"یه... هیوایه‌ك به‌م كوڕانه نییه .. چوون هیچكامیان دڵخۆشی به‌رده‌وام بوون نین... به‌راتی ره‌شبین كه خۆی له پشت چاویلكه‌ی ره‌ش ده‌شارێته‌وه و تاقه چركه‌ی ئه‌وینی له به‌ر داب و نه‌ریتی پیاومه‌زن له كیس خۆی ده‌دا و عودێ كه دوای 7 ژن و 13 كچان هێشتا خۆی پێ وه‌جاخ كوێره و پێی وایه كه‌سی نییه دوای ئه‌و هوونه‌ری ئه‌و زیندوو راگرێ!
سنوور له لایه‌ك رووتیان ده‌كات و له لایه‌ك بۆمبیان به سه‌رداده‌رێژێ... ئه‌م سنووره‌یه كه ده‌نگ ده‌مرێنێ...
میرزا ده‌گاته‌وه هه‌ناره، به‌س ئه‌وه‌نده دره‌نگ كه هه‌ناره ده‌نگی دوای شیمیایی بوون له كیس داوه و خۆی به میرزا ناناسێنێ... به په‌راندنه‌وه‌ی "سنوور" كچی هه‌ناره ، ئێستا ئه‌وه میرزایه كه هه‌ڵێكی‌تری بۆ ده‌ست كه‌وتوه...
به‌ڵام...
به‌ڵام "گۆرانێكانی زێده‌كه‌م" زۆر له باری سێناریۆ كز بوو.. هه‌ر وه‌ك كابرایه‌كی زۆربڵه وا بوو كه ئه‌وه‌نده‌ی قسه پێیه كه هه‌ر پێ راده‌گا سه‌ری قسه‌كان بگێرێته‌وه و ئاخرێكه‌ی له بیر ده‌چێ...پڕ بوو له ته‌مسیڵ و حیكایه‌ت و داستانی جێواز... زۆر به هاسانی حیكایه‌ته‌كانی كه له ناو ئه‌م فیلمه دا ده‌قه‌ومێ ده‌یتوانێ دابه‌ش بێ به چه‌ند فیلمی جێواز.. ئه‌گه‌ر كاك به‌همه‌ن ئاوا به په‌له نه‌بایه!
هه‌روه‌ها دووپات بوونه‌وه‌ی دیالۆگه‌كان له جێیه‌كی پێویست نییه، رێك و پێكی فیلمه‌كه‌ی ده‌شێواند... ئه‌وه نه‌خۆشێكه له زۆرێك له فیلمه‌كانی "رێالیستی" و "نێۆرێالیستی" كه ئه‌و سالانه له ئێران‌دا ساز كراوه هه‌یه... نازانم بۆ؟
بۆ وێنه له شوێنێك كه به‌رات سه‌ره‌خۆشی له كچه ده‌نگ خۆشه‌كه ده‌كا چه‌ندین جار بێ پچرانه‌وه ده‌ڵێ "كارێك له ده‌ستم بێ من له خزمه‌ت دام" یان شتێكی ئاوا... ئه‌و به‌شه بێ بڕانه‌وه چه‌ند جار دووپات ده‌بێته‌وه ... من له جێی كچه بام به دوو ده‌ست چه‌پۆكم به سه‌ر ته‌پله سه‌ری به‌رات داده‌دا و ده‌مگووت.. ده‌برۆ مردووت مرێ... نه یارمه‌تی تۆم ده‌وێ و نه مێشكی سه‌رم به‌ره له‌م رۆژه ره‌شه‌دا!!!
دیسان به‌ڵام... خۆشه له‌و په‌ری دونیا دانیشی ... له نێوان كۆڵێك عه‌جه‌می یانكی و فیلمێك نیشان بدرێ به زمانی خۆت و باسی خۆت... هه‌ستێكی بێگه‌رده... جێی ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونیه...
۱۳۸۲/۰۳/۱۹
۱۳۸۲/۰۳/۱۸
له‌و ماوه‌یه دا كامپیوتێرم نه‌بوو... هه‌م خۆش بوو كه ده‌ستم پێی رانه‌ده‌گه‌یی ، هه‌م ناخۆش...
خۆشی ئه‌وه بوو زانیم كاری تریش هه‌یه بیكه‌ی بێ ئه‌وه‌ی كامپیوتێرت هه‌بێ... وه‌ك فیلم دیتن و پاره له ئاو كردن.... له‌م ماوه‌یه دا هه‌ر 4 رۆژ باران باریوه و رۆژێك تاو هه‌لاتوه... 4 رۆژ دانیشتووم فیلمم دیتوه و رۆژێك چووم بۆ گه‌ڕان... درۆ نییه بڵێم نزیكه‌ی 41 فیلمم دیتوه... 40 راستتره به‌ڵام ئه‌و یه‌كه له به‌ر دڵی تۆ...خۆشێكه‌ی ده‌وه‌ی دایه نیوه‌ی فیلمه‌كانم له بیر نه‌ماوه... هه‌ر باران نه‌بوو فیلمی له‌گه‌ڵ خۆی دێنا، كه ده‌چووم بۆ لای دۆست و هاورێیان به‌شێك له میوانداریان نیشان دانی فیلمێكی تازه بوو!
كاتی گه‌ڕانیش سه‌ری پیاوی گه‌وره گه‌وره‌م داوه... وه‌ك جۆرج واشینگتۆن و برایم لینكۆلن و توماس جێفێرسۆن... و ئه‌نیشتاینی به‌رێز كه له پیاوه‌كانی تر مه‌زنتر بوو به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی نه‌یانده‌زانی ئه‌ویش بنای یادمانی هه‌ر له‌و شاره‌یه!..
ناخۆشی بێ كامپیوتێر بوون ئه‌وه‌یه له دۆنیایه‌كی خۆم بۆ خۆم ساز كردووه به یه‌كجار بێ خه‌به‌ر بووم... هه‌ستێكی ناخۆش كه ده‌ڵه‌ی شتێك ده‌قه‌ومێ و لێی بێخه‌به‌ری...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك من به ته‌ما بوون ته‌ركی كامپیوتێر بكه‌ن ، بروا بكه‌ن ئه‌وه رێگه‌ی نییه... ئیعتیاد ئاوا ته‌رك نابێ به‌لكو وه‌ك ئه‌و ئه‌سله‌ی فیزیك كه ده‌لێ ماده له به‌ین ناچێ به‌لكۆ ده‌گۆڕدرێ به ماده‌ی تر یان ئێنێرژی ، ده‌گۆردرێ به ئیعتیادی تر... ئێستا ئه‌و دێرانه ده‌نووسم هۆشم له تی وی‌یه بزانم فیلمه‌كه‌ی چییه!!! تا كاتێكی تر ماڵتان ئاوا من ده‌چم فیلمه‌كه ببینم.....