۱۳۸۳/۰۶/۰۳

پاداشی ئافره‌ت له به‌هه‌شتدا:

من ئاوای لێ تێگه‌ێشتم:


1- ئافره‌تانی موسڵمان له به‌هه‌شتدا ده‌بنه‌وه كچ و گه‌نج.
2- له حۆرێكانی به‌هه‌شت قه‌ێمه‌تیان سه‌رتره!
3- ئافره‌تێك كه شویی به چه‌ند پیاو كردبێ ده‌توانێ دیسان باشترینیان هه‌ڵبژێرێته‌وه( هه‌ر یه‌ك نه‌ك زۆرتر!)
پرسیار:
1- ئه‌وه‌ی شوی نه‌كردبێ له‌م دونیایه له‌ به‌هه‌شت چی به سه‌ر دێ؟
2- حۆرێكان دیاره كاریان چییه... ده‌بنه خزمه‌تكاری پیاوانی به ئیمان، ده‌ی ئه‌م ئه‌فزه‌ل بوونه‌ی ژنی موسڵمان له چی دایه؟ كاتێك هه‌ر ده‌بێته‌وه هه‌مان شت بۆ مێردی خۆی وه‌ك حۆری؟
3- هاتوو ژن 6 مێردی كرد له‌م دونیایه و زۆریش موسڵمان بوو به‌ڵام مێرده‌كانی هیچییان به‌هه‌شتی نه‌بوون ، ئه‌و جار ده‌ستی له كوێ به‌ند ده‌بێ؟
4- پێتان وا نییه له‌م دونیاش زوڵم له ژنان ده‌كرێ؟
مادام ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی خوا ده‌ێدا هه‌مووی مزگێنی بۆ وه‌دیهێنانی ئاره‌زو جینسێكانی پیاوان به تاێبه‌ته( نه‌ك له‌م دونیایه زۆر پیاو زوڵم له خۆ ده‌كا له‌م بابه‌ته‌وه!) پێم سه‌ێره ئه‌م هه‌موو رێگایه و ئه‌م هه‌موو چاوه‌روانییه بۆ چی؟

ئه‌سته‌غفرۆڵا، هه‌زار جار تۆبه! من خوا بام مزگێنی چاترم ده‌دا! ئه‌قه‌له‌ن به ژنان تا به‌یانوویه‌كی باشتریان هه‌بێ بۆ خواپه‌ره‌ستی!

هه‌موو خه‌تای ئه‌م ساێته‌یه ده‌نا من تووشی گوناهان نه‌ده‌بووم!




شێعر یا شیعر، شه‌ڕی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات:

ئه‌م بابه‌ته‌م له فۆرومی دیمانه دیت . نه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بم و بكه‌ومه شه‌ڕه گه‌ڕه‌ك به‌ڵام هه‌ر به‌م شێوه‌ی مه‌لا وێسف هه‌ڵیداوه:

شێر و شیر
تێر و تیر
ژێر و ژیر

به‌م شێوه ئه‌گه‌ر من شێعر به شیعر بنووسم وه‌كوو شیر نابێ له به‌ر دڵی " ع "  نه‌ك له به‌ر ئه‌كسنت له سه‌ر" ش" ، ناكرێ جیاوازی نووسینی له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی و باشووری بوون دانه‌نین و به‌س له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ‌وشه‌كه؟
لام وایه و ئه‌وه‌نده‌ی بیستوومه شێوه‌ی گووتن كه‌مێك جیاوازه ڕه‌نگه بۆیه نووسینیش جیاوازه... ئێستا هه‌ڵه‌یه بنوسین شێعر؟
من ده‌ڵێم له‌م شه‌ڕه‌ش گه‌ڕێین و بنووسین هۆنراوه، هه‌م ناسكتره هه‌م "ع" تێدانێ... قه‌دیمێكان له‌خۆرا نه‌بوو به "عه‌لی" یان ده‌گووت "حه‌لی" و "عومه‌ر" ده‌بوو "حومبه‌ر" هه‌ر له ڕقی "ع" بوو!
 

۱۳۸۳/۰۵/۲۶

له من به په‌له‌تر بۆ نووسینی ئه‌م بڵاگه ئه‌م ئاسۆ+ یه... هێشتا له فێستیڤاڵی موزیكی كوردی نه‌هاتوومه‌ته‌وه، ده‌ڵێ بۆ باسی ناكه‌ی؟
ده‌ی ئه‌وه ئه‌وساڵێش چووین و دیتمان ... چیت لێ وه‌شار‌م، ئه‌وه‌ی ئاگام لێ نه‌بوو فێستیڤاڵه‌كه بوو، ئه‌وه‌نده‌ی فریا كه‌وتم ده‌گه‌ڵ دۆست و ناسیاو و ئاشنا چاك و خۆشی بكه‌م هۆشی موزیك و شتی ئاوا نه‌ما! هه‌ر دۆست و ئاشنا نه‌بوو هۆشی بردبووم، ئه‌م خوارده‌مه‌نییه خۆشانه‌ی له‌وێ ده‌یانفرۆشت كه‌مێكی‌تریش هۆشی بۆ نه‌هێشتم... هه‌ر چاوه‌رێ بووم بزانم كه‌ی برسیم ده‌بێته‌وه بچمه خزمه‌تییان! به قسه‌ی من ده‌كه‌ن قه‌ت به تێری مه‌چن بۆ فێستیڤاڵ و شتی ئاوا... دیسان ئه‌گه‌ر به قسه‌م ده‌كه‌ن كه هاتن بۆ تۆرانتۆ یه‌كراست بچن بۆ "مه‌مۆ پیزا" نه‌كا ئه‌م خوارده‌مه‌نییه خۆشانه‌تان له كیس بچێ! .... ئێستا كه سه‌ری په‌ند و نه‌سیحه‌تم كراوه‌ته‌وه ئه‌م یه‌كه‌ش ببیستن: ئه‌گه‌ر به قسه‌م ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڵ ماڵی منداڵدار مه‌چنه جێگه‌ی ئاوا چوون ئه‌و كاته‌ی تازه گه‌ڕی هه‌ڵپه‌ركێ خۆش ده‌بێ، ده‌بێ ماڵ و مناڵ بگه‌ڕێته‌وه ماڵێ و تۆش مل كه‌چ به دوویان دا وه‌ڕێ كه‌وی!!

ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كانی دووهه‌مین فێستیڤاڵی كوردی تۆرانتۆ!

.....................................
ده‌مێكه هه‌ست ده‌كه‌م پیر بووم... نا هێشتا چاوم كز نه‌بۆ... قژیشم هه‌ر وه‌كوو خۆیه‌تی، پشتیشم نه‌چه‌ماوه‌ته‌وه... به‌ڵام...
جاران به كیلۆ قۆڕه‌م ده‌خوارد بێ چاو تروكان، پیرێژنان ده‌یانگووت: كچێ ئه‌وه چۆن ده‌ێخۆی؟
ئێستا دوو ده‌نك قۆڕه ئاوم له چاو دێنێ! ئه‌وه پیری نییه چییه؟




۱۳۸۳/۰۵/۲۱

چ ده‌بوو من خۆم كۆپی كردباوه و بۆ هه‌ر كامه‌یان كۆپێكم ناردبا... شتێك وه‌كوو سازكردنه‌وه‌ی ژێنێتیكی... هه‌موو هه‌ر یارمه‌تی منیان ده‌وێ و هه‌ر له من ڕاده‌بینن..
یه‌ك ده‌ڵێ: ماندوو بووم به ده‌ست ئه‌و كوڕه‌مه‌وه، بریا دایكم و ئه‌وان لێره بان تاوێك ناردبام بۆ ئه‌وان و خۆم به دڵی خۆم ساعه‌تێك حه‌سابامه‌وه... ده‌ڵێم بینێره بۆ من، ده‌توانم ئاگام لێ بێت... بزه‌یه‌ك دێته سه‌ر لێوی...
ئه‌وه‌ی تر( زۆر به شه‌رمه‌وه): ده‌توانی كچه‌كه‌م به‌یانی ڕاگری ده‌چین بۆ خه‌سته‌خانه نامه‌وێ بیبه‌مه ناو ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشییه... ده‌ڵێم بۆ نا؟
ئه‌وی تریان به پڕتاو ته‌له‌ێفوونم بۆ ده‌كات : ده‌رمانێكیان بۆ نووسیوم هه‌ر له تۆرێنتۆ له فڵانه بیمارستان هه‌یه، ده‌توانی بۆم وه‌رگری؟ ... ده‌ڵێم ئه‌رێ به‌یانی...
ئه‌وه‌ی تر نه‌خۆشه كه‌س نییه ده‌گه‌ڵی بچێته دوكتور، وه‌رگێری ده‌وێ..
ئه‌وه‌ی‌تریان له سه‌فه‌ری كوردستانه، ته‌له‌ێفوون ده‌كات  و داوا له من كه وه دووی وه‌ڵامی دانیشگای كه‌وم...
من بێكارم، بێ قاڕ و قووڕه‌م، كاتم زۆره( كه‌س له كار گه‌ڕان به كار دانانێ!!) زمان ده‌زانم، نێوانم له‌گه‌ڵ مناڵان خۆشه و... به‌س "منێك" بۆ ئه‌و هه‌موو كه‌سه ده‌س نادات و ده‌بێ كۆپی بكرێته‌وه، بۆ هه‌ر كامه‌یان كۆپییه‌ك، ئاخر "من" دراوسی ماڵ به ماڵی هه‌موویان نیم و هه‌موو حه‌سره‌تیان ئه‌وه‌یه بریا كه‌مێك نزیكتر بام!
هاورێیه‌كی تریش داوای كردووه: ده‌چمه سه‌فه‌ر وه‌ره گوڵدانه‌كانم ئاو بده، وێنه‌ی گوڵدانه‌كانیشی بۆ ناردووم... چ ده‌بوو ئه‌م یه‌كه‌یان ڕاست با؟ ده‌چووم ئه‌م ماوه‌یه له ماڵی ئه‌و میوان ده‌بووم!

۱۳۸۳/۰۵/۱۶

مرۆڤی نه‌دی بدی حه‌قی خۆیه‌تی هه‌موو شتی به سه‌ر بێ!
حیكایه‌ت ئاوا ده‌ست پێده‌كا:
هه‌بوو نه‌بوو، خانم خاسێك بوو ناوی گوڵه‌گه‌نم بوو! زۆری حه‌ز له وێنه هه‌ڵگرتن و دیجیتاڵ و شتی ئاوا بوو... به‌ڵام چون خوا خاس ده‌یناسی، به قودره‌تی ئه‌م خوایه، قه‌ت گیرفانی ئه‌وه‌نده پڕ نه‌بوو ده‌ره‌قه‌تی حه‌ز حه‌زێنی ئه‌وها بێ!
ڕۆژێك نامه‌یه‌كی مه‌قوولی بۆ هات كه تێیدا گووترابوو: مادام تۆ ئاوا خانم خاسی و ئه‌وه هه‌ر ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر خۆت قه‌رزداری بانك ده‌كه‌ی، فه‌رموو ئه‌وه كۆشێك پاڕه به قه‌رز برۆ خه‌رجی كه!
دوای ئه‌م مزگێنییه، خانم خاس به‌یانی نا به‌یانی غاری دا بۆ دوكانی دیجیتال و كامێرایه‌كی به‌م پاره قه‌رزانه هێناوه و وه‌ڕێ كه‌وت بۆ سه‌فه‌ر!
كۆڵێك چاو بزی دۆست و ده‌ر و ئاشنا و خزماندا و گه‌ڵێك وێنه‌ی هه‌ڵگرت و  هاته‌وه شاری خۆی... ئه‌م خانم خاسه نه‌دی بدییه نه‌ێده‌هێشت كه‌س ده‌ست بۆ لای كامێراكه‌ی به‌رێ، نه‌كا بیشكێنن یا تۆزی لێبنیشێ... هه‌ر ئاوا بوو كه ڕۆژێك له كاتی له سیاره دابه‌زین دا لێی كه‌وت و ئیتر نه‌ێدیته‌وه... كامێرا ته‌مه‌نی درێژی بۆ ‌ئێوه به جێی هێشت و كۆڵێك قه‌رز بۆ گوڵه‌گه‌نم! به هه‌موویه‌وه مانگێك له لای گوڵه‌گه‌نمی نه‌دی بدی ‌نه‌ژیا!
ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌ێبینن هه‌ر به‌م كامێرا خوالێخۆشبوویه هه‌ڵگیراوه، هه‌ڵبه‌ت به ده‌ستی په‌ریله!
ئیتر شتی ئاوا ناقه‌ومێته‌وه! به‌لكوو ئه‌م چیرۆكه ببێته په‌ند بۆ هه‌موو كه‌س نه‌كا وه‌ك گوڵه‌گه‌نم نه‌دی بدی بن!

gula genim

۱۳۸۳/۰۵/۱۵

هاتمه‌وه...
یانی ده‌مێكه هاتومه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌ك بۆ بلاگئاوا!
ئه‌مرۆ دوای مه‌ودایه‌ك ویستم ده‌ستێك به سه‌ر و قژی ریزی وێبڵاگئاوا دابێنم، دیتم مانگێكه هیچم نه‌نووسیوه و به مه‌رجی خۆم ده‌بێ له ریزی به‌رده‌وامه‌كان به ئاسپایی داخوشێمه خواره‌وه... ده‌ی هه‌ر ئه‌وه بوو به بڕیاری مان و نه‌مان... ده‌مزانی داخوشێمه‌ خواره‌وه ئیتر گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رێ نییه، بۆیه بڕیارمدا بمێنم ...

له گه‌سك و ئافتاوه گه‌ڕام بۆ ماڵین و ئاوپڕژێنی به‌رده‌رگا بۆ ئه‌وه‌ی خانباجی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نه‌بێ به‌ڵام له بیرم نییه پێش سه‌فه‌ر له كوێم شاردوونه‌وه! جاڕێ هه‌ر ته‌پ و تۆزاوی ده‌مێنین به‌ڵكو فه‌ره‌جێك حاسڵ بێ!

لام وایه ئێستاش له‌م قه‌تارانه‌ی ده‌گه‌ڵ له‌یلاو په‌ری و تریفه سواریان بوین دانه‌به‌زیوم، هه‌ر چاوه‌ڕێم به‌یانی سواری قه‌تا‌رێكیتر بو نازانم كوێ وه‌ڕێ كه‌وم... ئه‌م سه‌فه‌ره ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه...