مرۆڤی نه‌دی بدی حه‌قی خۆیه‌تی هه‌موو شتی به سه‌ر بێ!
حیكایه‌ت ئاوا ده‌ست پێده‌كا:
هه‌بوو نه‌بوو، خانم خاسێك بوو ناوی گوڵه‌گه‌نم بوو! زۆری حه‌ز له وێنه هه‌ڵگرتن و دیجیتاڵ و شتی ئاوا بوو... به‌ڵام چون خوا خاس ده‌یناسی، به قودره‌تی ئه‌م خوایه، قه‌ت گیرفانی ئه‌وه‌نده پڕ نه‌بوو ده‌ره‌قه‌تی حه‌ز حه‌زێنی ئه‌وها بێ!
ڕۆژێك نامه‌یه‌كی مه‌قوولی بۆ هات كه تێیدا گووترابوو: مادام تۆ ئاوا خانم خاسی و ئه‌وه هه‌ر ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر خۆت قه‌رزداری بانك ده‌كه‌ی، فه‌رموو ئه‌وه كۆشێك پاڕه به قه‌رز برۆ خه‌رجی كه!
دوای ئه‌م مزگێنییه، خانم خاس به‌یانی نا به‌یانی غاری دا بۆ دوكانی دیجیتال و كامێرایه‌كی به‌م پاره قه‌رزانه هێناوه و وه‌ڕێ كه‌وت بۆ سه‌فه‌ر!
كۆڵێك چاو بزی دۆست و ده‌ر و ئاشنا و خزماندا و گه‌ڵێك وێنه‌ی هه‌ڵگرت و هاته‌وه شاری خۆی... ئه‌م خانم خاسه نه‌دی بدییه نه‌ێده‌هێشت كه‌س ده‌ست بۆ لای كامێراكه‌ی به‌رێ، نه‌كا بیشكێنن یا تۆزی لێبنیشێ... هه‌ر ئاوا بوو كه ڕۆژێك له كاتی له سیاره دابه‌زین دا لێی كه‌وت و ئیتر نه‌ێدیته‌وه... كامێرا ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه به جێی هێشت و كۆڵێك قه‌رز بۆ گوڵه‌گه‌نم! به هه‌موویه‌وه مانگێك له لای گوڵه‌گه‌نمی نه‌دی بدی نه‌ژیا!
ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌ێبینن هه‌ر به‌م كامێرا خوالێخۆشبوویه هه‌ڵگیراوه، هه‌ڵبه‌ت به ده‌ستی په‌ریله!
ئیتر شتی ئاوا ناقه‌ومێته‌وه! به‌لكوو ئه‌م چیرۆكه ببێته په‌ند بۆ هه‌موو كه‌س نه‌كا وه‌ك گوڵه‌گه‌نم نه‌دی بدی بن!
۱۳۸۳/۰۵/۱۶
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر