چ ده‌بوو من خۆم كۆپی كردباوه و بۆ هه‌ر كامه‌یان كۆپێكم ناردبا... شتێك وه‌كوو سازكردنه‌وه‌ی ژێنێتیكی... هه‌موو هه‌ر یارمه‌تی منیان ده‌وێ و هه‌ر له من ڕاده‌بینن..
یه‌ك ده‌ڵێ: ماندوو بووم به ده‌ست ئه‌و كوڕه‌مه‌وه، بریا دایكم و ئه‌وان لێره بان تاوێك ناردبام بۆ ئه‌وان و خۆم به دڵی خۆم ساعه‌تێك حه‌سابامه‌وه... ده‌ڵێم بینێره بۆ من، ده‌توانم ئاگام لێ بێت... بزه‌یه‌ك دێته سه‌ر لێوی...
ئه‌وه‌ی تر( زۆر به شه‌رمه‌وه): ده‌توانی كچه‌كه‌م به‌یانی ڕاگری ده‌چین بۆ خه‌سته‌خانه نامه‌وێ بیبه‌مه ناو ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشییه... ده‌ڵێم بۆ نا؟
ئه‌وی تریان به پڕتاو ته‌له‌ێفوونم بۆ ده‌كات : ده‌رمانێكیان بۆ نووسیوم هه‌ر له تۆرێنتۆ له فڵانه بیمارستان هه‌یه، ده‌توانی بۆم وه‌رگری؟ ... ده‌ڵێم ئه‌رێ به‌یانی...
ئه‌وه‌ی تر نه‌خۆشه كه‌س نییه ده‌گه‌ڵی بچێته دوكتور، وه‌رگێری ده‌وێ..
ئه‌وه‌ی‌تریان له سه‌فه‌ری كوردستانه، ته‌له‌ێفوون ده‌كات و داوا له من كه وه دووی وه‌ڵامی دانیشگای كه‌وم...
من بێكارم، بێ قاڕ و قووڕه‌م، كاتم زۆره( كه‌س له كار گه‌ڕان به كار دانانێ!!) زمان ده‌زانم، نێوانم له‌گه‌ڵ مناڵان خۆشه و... به‌س "منێك" بۆ ئه‌و هه‌موو كه‌سه ده‌س نادات و ده‌بێ كۆپی بكرێته‌وه، بۆ هه‌ر كامه‌یان كۆپییه‌ك، ئاخر "من" دراوسی ماڵ به ماڵی هه‌موویان نیم و هه‌موو حه‌سره‌تیان ئه‌وه‌یه بریا كه‌مێك نزیكتر بام!
هاورێیه‌كی تریش داوای كردووه: ده‌چمه سه‌فه‌ر وه‌ره گوڵدانه‌كانم ئاو بده، وێنه‌ی گوڵدانه‌كانیشی بۆ ناردووم... چ ده‌بوو ئه‌م یه‌كه‌یان ڕاست با؟ ده‌چووم ئه‌م ماوه‌یه له ماڵی ئه‌و میوان ده‌بووم!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر