له من به په‌له‌تر بۆ نووسینی ئه‌م بڵاگه ئه‌م ئاسۆ+ یه... هێشتا له فێستیڤاڵی موزیكی كوردی نه‌هاتوومه‌ته‌وه، ده‌ڵێ بۆ باسی ناكه‌ی؟
ده‌ی ئه‌وه ئه‌وساڵێش چووین و دیتمان ... چیت لێ وه‌شار‌م، ئه‌وه‌ی ئاگام لێ نه‌بوو فێستیڤاڵه‌كه بوو، ئه‌وه‌نده‌ی فریا كه‌وتم ده‌گه‌ڵ دۆست و ناسیاو و ئاشنا چاك و خۆشی بكه‌م هۆشی موزیك و شتی ئاوا نه‌ما! هه‌ر دۆست و ئاشنا نه‌بوو هۆشی بردبووم، ئه‌م خوارده‌مه‌نییه خۆشانه‌ی له‌وێ ده‌یانفرۆشت كه‌مێكی‌تریش هۆشی بۆ نه‌هێشتم... هه‌ر چاوه‌رێ بووم بزانم كه‌ی برسیم ده‌بێته‌وه بچمه خزمه‌تییان! به قسه‌ی من ده‌كه‌ن قه‌ت به تێری مه‌چن بۆ فێستیڤاڵ و شتی ئاوا... دیسان ئه‌گه‌ر به قسه‌م ده‌كه‌ن كه هاتن بۆ تۆرانتۆ یه‌كراست بچن بۆ "مه‌مۆ پیزا" نه‌كا ئه‌م خوارده‌مه‌نییه خۆشانه‌تان له كیس بچێ! .... ئێستا كه سه‌ری په‌ند و نه‌سیحه‌تم كراوه‌ته‌وه ئه‌م یه‌كه‌ش ببیستن: ئه‌گه‌ر به قسه‌م ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڵ ماڵی منداڵدار مه‌چنه جێگه‌ی ئاوا چوون ئه‌و كاته‌ی تازه گه‌ڕی هه‌ڵپه‌ركێ خۆش ده‌بێ، ده‌بێ ماڵ و مناڵ بگه‌ڕێته‌وه ماڵێ و تۆش مل كه‌چ به دوویان دا وه‌ڕێ كه‌وی!!
ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كانی دووهه‌مین فێستیڤاڵی كوردی تۆرانتۆ!
.....................................
ده‌مێكه هه‌ست ده‌كه‌م پیر بووم... نا هێشتا چاوم كز نه‌بۆ... قژیشم هه‌ر وه‌كوو خۆیه‌تی، پشتیشم نه‌چه‌ماوه‌ته‌وه... به‌ڵام...
جاران به كیلۆ قۆڕه‌م ده‌خوارد بێ چاو تروكان، پیرێژنان ده‌یانگووت: كچێ ئه‌وه چۆن ده‌ێخۆی؟
ئێستا دوو ده‌نك قۆڕه ئاوم له چاو دێنێ! ئه‌وه پیری نییه چییه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر