هاتمه‌وه...
یانی ده‌مێكه هاتومه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌ك بۆ بلاگئاوا!
ئه‌مرۆ دوای مه‌ودایه‌ك ویستم ده‌ستێك به سه‌ر و قژی ریزی وێبڵاگئاوا دابێنم، دیتم مانگێكه هیچم نه‌نووسیوه و به مه‌رجی خۆم ده‌بێ له ریزی به‌رده‌وامه‌كان به ئاسپایی داخوشێمه خواره‌وه... ده‌ی هه‌ر ئه‌وه بوو به بڕیاری مان و نه‌مان... ده‌مزانی داخوشێمه خواره‌وه ئیتر گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رێ نییه، بۆیه بڕیارمدا بمێنم ...
له گه‌سك و ئافتاوه گه‌ڕام بۆ ماڵین و ئاوپڕژێنی به‌رده‌رگا بۆ ئه‌وه‌ی خانباجی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نه‌بێ به‌ڵام له بیرم نییه پێش سه‌فه‌ر له كوێم شاردوونه‌وه! جاڕێ هه‌ر ته‌پ و تۆزاوی ده‌مێنین به‌ڵكو فه‌ره‌جێك حاسڵ بێ!
لام وایه ئێستاش له‌م قه‌تارانه‌ی ده‌گه‌ڵ له‌یلاو په‌ری و تریفه سواریان بوین دانه‌به‌زیوم، هه‌ر چاوه‌ڕێم به‌یانی سواری قه‌تا‌رێكیتر بو نازانم كوێ وه‌ڕێ كه‌وم... ئه‌م سه‌فه‌ره ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر