۱۳۸۲/۰۳/۱۰

‌ئێستا له دووره‌دێیه‌كم كه دووره له تێكنۆلۆژی ...  بۆ چاو لێكردنی ئی‌مه‌یله‌كانم ده‌بێ رێی 2 ساعه‌تان به ماشێنی برۆم... بۆیه به داخه‌وه ناتوانم نێوی وێبڵاگه تازه‌كان له ناو ریزه‌كه دا بنووسم... تكایه ئه‌وانه‌ی تازه هاتوونه ناو دێیه‌كه‌مان داوا له كاك به‌رده‌قانی بكه‌ن بۆ دانانی نێوه‌كه‌یان له  ناو ریزه‌كه دا... داوای لێبووردن ده‌كه‌م له هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه...

۱۳۸۲/۰۳/۰۳

گۆرانیه‌ك بۆ كچه‌كان

گۆرانیه‌ك بۆ كچه‌كان... رێنوێنی بۆ ئه‌وه‌ی چۆناوچۆن بن تا مه‌لا حوسێن داوایان بكا و بیانهێنی...
كچینه به‌ختی خۆتان كوێر مه‌كه‌ن!

۱۳۸۲/۰۲/۳۰


له‌گه‌ڵ رێزمه‌وه بۆ هه‌موو شاعیرانی به‌رێز:
چا بوو من  ئه‌و چه‌ند خه‌ت شێعره‌م نووسی و زه‌وقی شێعری دوو-سێ كه‌س هه‌ستا و زانیان ئه‌وانیش ده‌شێعرێنن!
 ماعیر و ره‌شه‌ی دز ده‌ستتان خۆش. 
 ( به شێوه‌ی كازێوه) :
كاكی ماعیر باشتره كه‌متر نۆكان بخۆی ده‌ترسم به‌م هه‌موو "با"یه ...ببوره خۆشه‌ویستیه زه‌نده‌قی دڵداره‌كه‌ت بچێ!
ره‌شه‌ی دز منیش پێم وایه بایه‌كی توند سه‌هله، جاری وایه شنه‌ بایه‌كی فێنكیش ده‌تكوژێ...داگیرسانیش ئه‌وه‌نده هاسان نییه... وه‌كوو چرا كۆنه‌ گردسوزه‌كه‌ی له زۆر ماڵان هه‌بوو، ئه‌وده‌مه‌ی پێویستت پێیه، یان پڵیته و نه‌وتی نییه، یان منداڵێكی به‌دفه‌ر ئاوی له نه‌وته‌كه‌ی كردووه!
به داخه‌وه نه‌متوانی به زمانی شێعر وڵامتان ده‌مه‌وه...راستی ئه‌وه‌یه من زۆرم نێوان له‌گه‌ڵ شێعر نییه... كه‌م شێعر هه‌یه سرنجم راكێشی یان له بیرم بمێنێته‌وه...ئاخر نووسراوه‌یه‌كیش ده‌ێخوێنمه‌وه كتێبی شێعره... پێم وایه هی ئه‌وه‌یه له زمانی شێعر ناگه‌م... هه‌ر بۆیه ناتوانم بشێعرێنم... به‌ڵام هه‌ر له‌م شوێنه‌ی هۆنراوه‌ی "بێكه‌س"م خوێنده‌وه چه‌ند هۆنراوه‌ی خوێن شیرینی تریش بوو ئه‌وه لێره بۆتان ده‌نووسمه‌وه... به‌ڵكو هه‌ستی ئه‌وانی‌تریش پشكۆی بكات:

شه‌وێكم له عومرت پێبده
تا حه‌قیقه‌تت وه‌كو ماچێك بده‌مێ و
له فه‌یله‌سوفه‌وه بتكه‌م
به فه‌لسه‌فه
(كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د)

من زۆر ڕقم له داگیركه‌ره
كه‌چی حه‌زده‌كه‌م
بست به بستی له‌شی تۆ داگیركه‌م
نه‌وت و خۆشه‌ویستی
دیموكراسیه‌ت پێشێل ده‌كه‌ن
(له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)
  
بۆ من نابیت...
بۆیه منیش خۆشم ده‌وێی
چونكه خه‌می و... له سینه‌مدا
وه‌كو ڕه‌گی... برین ده‌ڕوێی
شێعر خه‌مه‌و...
خه‌میش شێعره
وه‌كو خه‌م و... وه‌كو شێعر
خۆشم ده‌وێی!..
(فه‌رید زامدار)

سه‌رچاوه: رێوان

۱۳۸۲/۰۲/۲۸

شێركۆ بێكه‌س

خۆشه‌ویستیت له "با" ئه‌چێ
وه‌ختێ بمه‌وێ داگیرسێم
دێت و ئه‌مكوژێنێته‌وه!
خۆشه‌ویستیت له "با" ئه‌چێ
كه داشگیرسام
دێت و ئه‌مگه‌شێنێته‌وه!

شێركۆ بێكه‌س

۱۳۸۲/۰۲/۲۷

دوو سێ جار داده كه‌وێ ڕێی نه‌دام... ئه‌وه هاتم بزانم بڵاگێریش به‌ڕی رێم لێ ده‌گرێ یا نا...
سێرڤێرێك له گۆشه‌یه‌كی دونیا داندراوه ناویان ناوه Wiki ... ئه‌م سێرڤێره به كورتی ساكارترین داتابێسه كه كارێ ده‌كا و داندراوه كه هه‌موو دونیا له سازكردن و په‌ره‌پێدانی به‌شدار بێ... یانی پرۆژه‌یه‌كی پان و به‌رین به‌قه‌د دونیا...
هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه هه‌ر شتێكی پێی باشه له‌م داتابه‌ێسه داێنێ یا پاكی كاته‌وه... خه‌ریكی گه‌ڕان له زانیارێكانی دا بووم كه دیتم له به‌شی زمانه‌كان بۆ كوردیش به‌شێك داندراوه... هه‌ر وه‌ك ده‌زانن زۆر رووت و قووت بوو... هاورێیه‌ك كه‌مێك زانیاری خسته سه‌ر سه‌باره‌ت به زمانی كوردی... كرته لێره بكه‌ن ره‌نگه ئێوه‌ش به ته‌ما بن له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شدار بن...

۱۳۸۲/۰۲/۲۴

نازانم بڕوام به به‌خت و شانس هه‌بێ یا نا... له مناڵێوه هه‌رچی" شانس و به‌خت"م ده‌كری پووچ ده‌رده‌هات... هه‌ر بۆیه لێره ئه‌گه‌رچی شانس و به‌ختی گه‌ورانیش ( لاتاری) هه‌یه  ، زۆری خۆ پێوه ماندوو ناكه‌م و نایكرم... ده‌زانم هه‌ر پووچ ده‌ردێ..
ئه‌مرۆ ئه‌ستێره‌ی  به‌ختم له سه‌ر په‌ره كاغه‌زێك كه كابرای پۆست له ده‌ربیجه‌ی ده‌رگاوه ره‌وانه‌ی ژورێی كرد دره‌وشاوه... پێش ئه‌وه‌ی په‌ره‌ كاغه‌ز بخرێته ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه، چاوم كه‌وته عینوانی Scratch &Win ... واته هه‌لیكڕێنه و به‌ره‌نده به... منیش نه‌مكرده ناژنی و به قسه‌م كرد... دیتم نوسراوه ... پیرۆزه ، یه‌ك ساڵ پاره‌ی ناونووسی له‌م  fitness club ه‌ت یان به كوردی شوێنی پته‌و كردنی جه‌سته( نازانم ئه‌وه‌یه یا نا؟؟) بردۆته‌وه.. تكایه تا 24 ساعه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ئاگادارمان كه‌وه... 
چوون شانس و به‌ختی خۆم ده‌ناسی بروام نه‌كرد و 6-7 جار په‌ره كاغه‌زم ئه‌م لا ئه‌و لا كرد.. نه‌خێر هیچ شه‌رتێكی نییه... یانی به‌راست به‌ره‌نده بووم... ته‌له‌ێفوونم بۆ كردن و گوتم كاكه به‌ره‌نده بووم، گووتیان تیشێرت؟ گوتم نه‌خێر یه‌ك ساڵ پاره‌ی ناونووسی... گوتیان پیرۆزه، وه‌ره با كارته‌كه‌ت بۆ ساز بكه‌ین و ئاشنات كه‌ین به رێی و شوێنی ئێره...
منیش هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك چووم بۆ شوێنه‌كه... هه‌مان جه‌ناب كه به ته‌له‌ێفوون قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد دوای ساعه‌تێك راگرتن هات و گووتی با ئێره‌ت پێشان ده‌م...دوایه ده‌گه‌رێنه‌وه چه‌ند پرسیارم سه‌باره‌ت به چاوه‌روانی تۆ لێره هه‌یه...
به‌ڵێ سه‌رتان نه‌یه‌شێنم... هه‌موو شوێنه‌كه و پرۆگرامه هه‌ڵبه‌ز دابه‌زه‌كه‌ی ئه‌م كڵابه‌م به دڵ بوو ... كابرا ده‌ستی پێكرد:
 ئێوه به‌ره‌نده‌ی 499.95$ نرخی ناونووسی لێره‌ن، هه‌روه‌ها پێویست ناكا نرخی مانگانه‌ی هیچ یه‌ك له پرۆگرامه‌كانی ده‌تانه‌وێ تێیدا به‌شدار بن بده‌ن... به‌ڵام... ده‌بێ ناونووسێ بكه‌ن بۆ پرۆگرامی فێر بوونی راگرتنی وه‌زن...
من:... به‌ڵێ... ئه‌م پرۆگرامه چییه؟
كابرا: پرۆگرامێكه بایی 98.96$ مانگانه... و... و....و...
من:....... (هیچم نه‌گووت به‌س هه‌ردوو چاوم زه‌ق بۆوه...)
كابرا: هه‌ڵبه‌ت ده‌توانی ماشێنه‌كه‌شت له پاركینگی ئێره راگری...
من: كوڕه ماشێنی چی... من هه‌ر دووچه‌رخه‌یه‌كی ژه‌نگاویم هه‌یه...
كابرا: ده‌باشه نرخه‌كه ده‌بێته 58:95$ چوون ماشێنت نییه...
من: ڕاوه‌سته بزانم... باشه ئه‌من ئه‌م پرۆگڕامه‌م بۆ چییه؟ خۆ من نامه‌وێ  ببم به ئارنۆڵد؟ 
كابرا:... بڵێم چی.. ئه‌وه قانوونی ئێره‌یه... ئه‌تۆ خۆش شانسی كه پێویست نییه ئه‌و نرخانه‌ی تر بده‌ی...
من: ده‌زانی به‌و نرخه‌ێ تۆ ده‌ڵه‌ی من ده‌توانم 3 مانگان له YMCA هه‌ڵبه‌ز دابه‌زێ بكه‌م؟
كابرا:... وایه به‌ڵام YMCA بۆنی دێ.. ئێره خاوێنه...
من كه هه‌ستم كرد كابرا زۆرم به كه‌ر ده‌زانێ(ببوره جه‌نابی كه‌ر) هه‌ستام و گووتم: ده‌كرێ ئه‌و جایزه‌یه بگۆرمه‌وه به كراسه‌كه‌ی؟
كابرا: نا ناكرێ... چۆن دڵت دێ؟ ئه‌وه زۆر شانسێكی گه‌وره‌یه...
من:... خواحافیز... شایانی ئه‌وه‌ی نه‌بوون من هه‌وه‌ڵ جار لێره به‌ره‌نده بم...

ئێستا هه‌ر بڵێن بروام به نێو چاوانی خۆم نه‌بێ... ده‌فه‌رموو ئه‌وه‌ش شانس و به‌ختی من!  

۱۳۸۲/۰۲/۲۱

به خێر بێیه‌وه...

ئه‌مشه‌و خه‌ونم به مردنه‌وه دی...
مردن ئاسانتر بوو له‌وه‌ی بیرم لێ ده‌كرده‌وه... وه‌ك كۆمه‌ڵێك چرا كه به چركه‌یه‌ك بكوژێته‌وه...
دوایه ئارامی بوو و تاریكی و بێده‌نگی...
ئێستا كه له خه‌و هه‌ستاوم، شار به مژێكی خه‌ست داپۆشراوه... وه‌كوو كوێری سپی ساراماگۆ... ناهێلێ هیچ بێته به‌ر چاوت... بڵێی مردن ره‌نگی سپییشی هه‌بێ؟
له بیرم بێ جارێكی تر شه‌وانه زۆر خۆرێ نه‌كه‌م... مردنی به‌ دواوه‌یه...

۱۳۸۲/۰۲/۱۸

ئه‌وه‌ش له سه‌ر داوای به‌رده‌قانی... تاقی كردنه‌وه‌ی داده كه‌وێ!
چه‌ند ڕۆژ پێش به داوای هاوڕێیه‌كم ناوی گوڵه‌گه‌نمم خسته ناو ریزی بڵاگنه‌ما، به‌‌و هیوایه كه ئه‌و كوردانه‌ی (زۆرتر رۆژهه‌ڵات) كه شاره‌زای وێبڵاگی فارسین رێیان له وێبڵاگ ئاوای ئێمه‌ش بكه‌وێ، هه‌ڵبه‌ت به ته‌ما بووم رێزی وێبڵاگی كوردی بخه‌مه ناو ئه‌و ریزه كه‌چی به‌س وێبڵاگیان هه‌ڵده‌گرت نه‌ك فایلی ده‌ره‌وه... ئێستا ئێوه‌ش ده‌توانن له‌و ریزه دا لینكه‌كه‌تان دانێن...
ده‌ی بزانین داده كه‌وێ ده‌ڵی فه‌رموو؟

۱۳۸۲/۰۲/۱۵

����ی�� �ێ� �坐�ڵ ���� � ���� �����ێ���� ��� � ��������坝��ێ���� ����ی� �ێ��ی��ی �ێ �ۆڵی��� ��ی����� ��� �ۆ ����������� ��ڵ�� �����ی �����ی �����...
�ێ��� ���� �ێ�� � �ێ��ی �� � ���� � ����... �ۆ �ێ��ێ�ی ����ی �ێ������ �� �� ������ �ی������ � ������� ���!!
�ۆ ����ی ��: �ڵ�ی� �� ����� �� ����� �Ǎێ... ����� �ێ����ی!
17 ��ۆ� �����ی� ����ێ � ���ێ Ȑ�ێی��� ���ی..
�� ��ۆ�ی 4 �� ڕ����� ����� �����ی...
�� ��ۆ�ی 5 �� ���� ���� ���� �� ���ێ� ���� �� ��� �坎�ۆ���� �坐�ی �ۆ ����� ����� 6 � 7 �ێ��� ����ی...
������� �� 7 � 8 �� ���� ���ێ� �Ǎ����� ��ی�ێ�ێ� ی�����ی �� ����� ����坐�ی� ���� �� �ی��ی ����ی �������� �坐�ی �ۆ ����� ���...
�� 9� 10 �с�ی �ڵ� �ۆ� ���ێ� ���ی �ڵ� �坐�ڵ ����� ����ی ������� �ێ��ڵ ���ێ....
�� 11 � 12 ���������� �� ������� ���� �� �ڵی �����ی ��� ���� ����ی...
��ۆ�ی 13 ��� ��ڵ� �یی� ��ڵێ� ����ی ��ǁ� ��ی��ێ 14...
�ی� �� 4 ��ۆ�ی ����ڵ ����ی��� �� ���� �� ����ی ����� ����ی...
�� 15 ���� ڕ���� � �ێ���ی ���ǡ �坎�ۆ� ��� ����...
�� 16 ��� �ێ��ی�� �� ������ ����... ���� ���ی ڕێ��ی� ی�� ��ۆ� ����!
������ � ����� � �ی��� �坐�ی��� ��ڵێ...��ی��ی 17 ��ۆ�ی �� � ������ �ڕ��ی��ی �э���ڕێ��...

۱۳۸۲/۰۲/۱۲

�ێ���� ����ی �����ی��ی �����ی ���... �������ی� ��������ی�� �ۆ �ێ�ǡ �� �ڵی �����... ����ی ��� : ȍ����!
���ی��: ����� ����坿�
���ی: ����� ����� �ڵ���ێ����...