۱۳۸۲/۰۲/۳۰
له‌گه‌ڵ رێزمه‌وه بۆ هه‌موو شاعیرانی به‌رێز:
چا بوو من ئه‌و چه‌ند خه‌ت شێعره‌م نووسی و زه‌وقی شێعری دوو-سێ كه‌س هه‌ستا و زانیان ئه‌وانیش ده‌شێعرێنن!
ماعیر و ره‌شه‌ی دز ده‌ستتان خۆش.
( به شێوه‌ی كازێوه) :
كاكی ماعیر باشتره كه‌متر نۆكان بخۆی ده‌ترسم به‌م هه‌موو "با"یه ...ببوره خۆشه‌ویستیه زه‌نده‌قی دڵداره‌كه‌ت بچێ!
ره‌شه‌ی دز منیش پێم وایه بایه‌كی توند سه‌هله، جاری وایه شنه بایه‌كی فێنكیش ده‌تكوژێ...داگیرسانیش ئه‌وه‌نده هاسان نییه... وه‌كوو چرا كۆنه گردسوزه‌كه‌ی له زۆر ماڵان هه‌بوو، ئه‌وده‌مه‌ی پێویستت پێیه، یان پڵیته و نه‌وتی نییه، یان منداڵێكی به‌دفه‌ر ئاوی له نه‌وته‌كه‌ی كردووه!
به داخه‌وه نه‌متوانی به زمانی شێعر وڵامتان ده‌مه‌وه...راستی ئه‌وه‌یه من زۆرم نێوان له‌گه‌ڵ شێعر نییه... كه‌م شێعر هه‌یه سرنجم راكێشی یان له بیرم بمێنێته‌وه...ئاخر نووسراوه‌یه‌كیش ده‌ێخوێنمه‌وه كتێبی شێعره... پێم وایه هی ئه‌وه‌یه له زمانی شێعر ناگه‌م... هه‌ر بۆیه ناتوانم بشێعرێنم... به‌ڵام هه‌ر له‌م شوێنه‌ی هۆنراوه‌ی "بێكه‌س"م خوێنده‌وه چه‌ند هۆنراوه‌ی خوێن شیرینی تریش بوو ئه‌وه لێره بۆتان ده‌نووسمه‌وه... به‌ڵكو هه‌ستی ئه‌وانی‌تریش پشكۆی بكات:
شه‌وێكم له عومرت پێبده
تا حه‌قیقه‌تت وه‌كو ماچێك بده‌مێ و
له فه‌یله‌سوفه‌وه بتكه‌م
به فه‌لسه‌فه
(كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د)
من زۆر ڕقم له داگیركه‌ره
كه‌چی حه‌زده‌كه‌م
بست به بستی له‌شی تۆ داگیركه‌م
نه‌وت و خۆشه‌ویستی
دیموكراسیه‌ت پێشێل ده‌كه‌ن
(له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)
بۆ من نابیت...
بۆیه منیش خۆشم ده‌وێی
چونكه خه‌می و... له سینه‌مدا
وه‌كو ڕه‌گی... برین ده‌ڕوێی
شێعر خه‌مه‌و...
خه‌میش شێعره
وه‌كو خه‌م و... وه‌كو شێعر
خۆشم ده‌وێی!..
(فه‌رید زامدار)
سه‌رچاوه: رێوان
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر