نازانم بڕوام به به‌خت و شانس هه‌بێ یا نا... له مناڵێوه هه‌رچی" شانس و به‌خت"م ده‌كری پووچ ده‌رده‌هات... هه‌ر بۆیه لێره ئه‌گه‌رچی شانس و به‌ختی گه‌ورانیش ( لاتاری) هه‌یه ، زۆری خۆ پێوه ماندوو ناكه‌م و نایكرم... ده‌زانم هه‌ر پووچ ده‌ردێ..
ئه‌مرۆ ئه‌ستێره‌ی به‌ختم له سه‌ر په‌ره كاغه‌زێك كه كابرای پۆست له ده‌ربیجه‌ی ده‌رگاوه ره‌وانه‌ی ژورێی كرد دره‌وشاوه... پێش ئه‌وه‌ی په‌ره كاغه‌ز بخرێته ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه، چاوم كه‌وته عینوانی Scratch &Win ... واته هه‌لیكڕێنه و به‌ره‌نده به... منیش نه‌مكرده ناژنی و به قسه‌م كرد... دیتم نوسراوه ... پیرۆزه ، یه‌ك ساڵ پاره‌ی ناونووسی له‌م fitness club ه‌ت یان به كوردی شوێنی پته‌و كردنی جه‌سته( نازانم ئه‌وه‌یه یا نا؟؟) بردۆته‌وه.. تكایه تا 24 ساعه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ئاگادارمان كه‌وه...
چوون شانس و به‌ختی خۆم ده‌ناسی بروام نه‌كرد و 6-7 جار په‌ره كاغه‌زم ئه‌م لا ئه‌و لا كرد.. نه‌خێر هیچ شه‌رتێكی نییه... یانی به‌راست به‌ره‌نده بووم... ته‌له‌ێفوونم بۆ كردن و گوتم كاكه به‌ره‌نده بووم، گووتیان تی‌شێرت؟ گوتم نه‌خێر یه‌ك ساڵ پاره‌ی ناونووسی... گوتیان پیرۆزه، وه‌ره با كارته‌كه‌ت بۆ ساز بكه‌ین و ئاشنات كه‌ین به رێی و شوێنی ئێره...
منیش هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك چووم بۆ شوێنه‌كه... هه‌مان جه‌ناب كه به ته‌له‌ێفوون قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد دوای ساعه‌تێك را‌گرتن هات و گووتی با ئێره‌ت پێشان ده‌م...دوایه ده‌گه‌رێنه‌وه چه‌ند پرسیارم سه‌باره‌ت به چاوه‌روانی تۆ لێره هه‌یه...
به‌ڵێ سه‌رتان نه‌یه‌شێنم... هه‌موو شوێنه‌كه و پرۆگرامه هه‌ڵبه‌ز دابه‌زه‌كه‌ی ئه‌م كڵابه‌م به دڵ بوو ... كابرا ده‌ستی پێكرد:
ئێوه به‌ره‌نده‌ی 499.95$ نرخی ناونووسی لێره‌ن، هه‌روه‌ها پێویست ناكا نرخی مانگانه‌ی هیچ یه‌ك له پرۆگرامه‌كانی ده‌تانه‌وێ تێیدا به‌شدار بن بده‌ن... به‌ڵام... ده‌بێ ناونووسێ بكه‌ن بۆ پرۆگرامی فێر بوونی راگرتنی وه‌زن...
من:... به‌ڵێ... ئه‌م پرۆگرامه چییه؟
كابرا: پرۆگرامێكه بایی 98.96$ مانگانه... و... و....و...
من:....... (هیچم نه‌گووت به‌س هه‌ردوو چاوم زه‌ق بۆوه...)
كابرا: هه‌ڵبه‌ت ده‌توانی ماشێنه‌كه‌شت له پاركینگی ئێره راگری...
من: كوڕه ماشێنی چی... من هه‌ر دووچه‌رخه‌یه‌كی ژه‌نگاویم هه‌یه...
كابرا: ده‌باشه نرخه‌كه ده‌بێته 58:95$ چوون ماشێنت نییه...
من: ڕاوه‌سته بزانم... باشه ئه‌من ئه‌م پرۆگڕامه‌م بۆ چییه؟ خۆ من نامه‌وێ ببم به ئارنۆڵد؟
كابرا:... بڵێم چی.. ئه‌وه قانوونی ئێره‌یه... ئه‌تۆ خۆش شانسی كه پێویست نییه ئه‌و نرخانه‌ی تر بده‌ی...
من: ده‌زانی به‌و نرخه‌ێ تۆ ده‌ڵه‌ی من ده‌توانم 3 مانگان له YMCA هه‌ڵبه‌ز دابه‌زێ بكه‌م؟
كابرا:... وایه به‌ڵام YMCA بۆنی دێ.. ئێره خاوێنه...
من كه هه‌ستم كرد كابرا زۆرم به كه‌ر ده‌زانێ(ببوره جه‌نابی كه‌ر) هه‌ستام و گووتم: ده‌كرێ ئه‌و جایزه‌یه بگۆرمه‌وه به كراسه‌كه‌ی؟
كابرا: نا ناكرێ... چۆن دڵت دێ؟ ئه‌وه زۆر شانسێكی گه‌وره‌یه...
من:... خواحافیز... شایانی ئه‌وه‌ی نه‌بوون من هه‌وه‌ڵ جار لێره به‌ره‌نده بم...
ئێستا هه‌ر بڵێن بروام به نێو چاوانی خۆم نه‌بێ... ده‌فه‌رموو ئه‌وه‌ش شانس و به‌ختی من!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر