ئه‌مشه‌و خه‌ونم به مردنه‌وه دی...
مردن ئاسانتر بوو له‌وه‌ی بیرم لێ ده‌كرده‌وه... وه‌ك كۆمه‌ڵێك چرا كه به چركه‌یه‌ك بكوژێته‌وه...
دوایه ئارامی بوو و تاریكی و بێده‌نگی...
ئێستا كه له خه‌و هه‌ستاوم، شار به مژێكی خه‌ست داپۆشراوه... وه‌كوو كوێری سپی ساراماگۆ... ناهێلێ هیچ بێته به‌ر چاوت... بڵێی مردن ره‌نگی سپییشی هه‌بێ؟
له بیرم بێ جارێكی تر شه‌وانه زۆر خۆرێ نه‌كه‌م... مردنی به دواوه‌یه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر