ئه‌وه هاتمه‌وه... ئێستا نه‌بۆته 24 ساعه‌ت ددددددد هه‌ره‌شه‌م لێده‌كا بۆ نانووسم!!... داده، كاكه خۆ وا نابێ كه‌مێك دیپلۆماسی پێویسته بۆ نووسین... ئه‌ویش دوای مه‌ودایه‌ك بێخه‌به‌ر بوون... له‌م جێگه‌یه‌ی چووبوم هه‌ره‌شه‌م لێكراوه باسی خه‌راپه‌یان نه‌نووسم ده‌نا "وڵامم" ده‌ده‌نه‌وه!!! كه‌س نییه بڵێ كاكی قاوه‌چی تۆ ئه‌گه‌ر ئاوا ئازا بای بۆ وڵامان ، بۆ له ترس شه‌ڕخه‌ڕان ئاوا ته‌ركی قاوه‌خانه‌ت ده‌كرد؟؟؟
له‌و ماوه‌یه دا كامپیوتێرم نه‌بوو... هه‌م خۆش بوو كه ده‌ستم پێی رانه‌ده‌گه‌یی ، هه‌م ناخۆش...
خۆشی ئه‌وه بوو زانیم كاری تریش هه‌یه بیكه‌ی بێ ئه‌وه‌ی كامپیوتێرت هه‌بێ... وه‌ك فیلم دیتن و پاره له ئاو كردن.... له‌م ماوه‌یه دا هه‌ر 4 رۆژ باران باریوه و رۆژێك تاو هه‌لاتوه... 4 رۆژ دانیشتووم فیلمم دیتوه و رۆژێك چووم بۆ گه‌ڕان... درۆ نییه بڵێم نزیكه‌ی 41 فیلمم دیتوه... 40 راستتره به‌ڵام ئه‌و یه‌كه له به‌ر دڵی تۆ...خۆشێكه‌ی ده‌وه‌ی دایه نیوه‌ی فیلمه‌كانم له بیر نه‌ماوه... هه‌ر باران نه‌بوو فیلمی له‌گه‌ڵ خۆی دێنا، كه ده‌چووم بۆ لای دۆست و هاورێیان به‌شێك له میوانداریان نیشان دانی فیلمێكی تازه بوو!
كاتی گه‌ڕانیش سه‌ری پیاوی گه‌وره گه‌وره‌م داوه... وه‌ك جۆرج واشینگتۆن و برایم لینكۆلن و توماس جێفێرسۆن... و ئه‌نیشتاینی به‌رێز كه له پیاوه‌كانی تر مه‌زنتر بوو به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی نه‌یانده‌زانی ئه‌ویش بنای یادمانی هه‌ر له‌و شاره‌یه!..
ناخۆشی بێ كامپیوتێر بوون ئه‌وه‌یه له دۆنیایه‌كی خۆم بۆ خۆم ساز كردووه به یه‌كجار بێ خه‌به‌ر بووم... هه‌ستێكی ناخۆش كه ده‌ڵه‌ی شتێك ده‌قه‌ومێ و لێی بێخه‌به‌ری...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك من به ته‌ما بوون ته‌ركی كامپیوتێر بكه‌ن ، بروا بكه‌ن ئه‌وه رێگه‌ی نییه... ئیعتیاد ئاوا ته‌رك نابێ به‌لكو وه‌ك ئه‌و ئه‌سله‌ی فیزیك كه ده‌لێ ماده له به‌ین ناچێ به‌لكۆ ده‌گۆڕدرێ به ماده‌ی تر یان ئێنێرژی ، ده‌گۆردرێ به ئیعتیادی تر... ئێستا ئه‌و دێرانه ده‌نووسم هۆشم له تی وی‌یه بزانم فیلمه‌كه‌ی چییه!!! تا كاتێكی تر ماڵتان ئاوا من ده‌چم فیلمه‌كه ببینم.....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر