كوردان به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن، پێیان خۆش بێ یان ناخۆش به‌شێكی زۆر له داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستییان هه‌یه... زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانی مێژۆی مرۆڤ له‌م به‌شه درووست بوون... پێغمبه‌ر وه‌ك رێبه‌رێك كه پاكه له گوناه و خه‌تایه ناكا! و نابێ له سه‌ر قسه‌ی قسه بكرێ و قسه‌كانی ئه‌و ئه‌سله... وادیاره عاده‌تی پێغه‌مبه‌ر درووست كردن دوای محه‌مه‌د نه‌براوه و هه‌ر له‌م زه‌وییه ماوه... له‌م به‌شه له زه‌وی دیاره زۆرتر ماوه... هیچ نه‌بێ ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی پێغه‌مبه‌ران بوون! سه‌یره هه‌ر به‌م شێوه قه‌تیس مان له ناو فه‌رهه‌نگی عه‌شیره‌تیش له‌م به‌شه له زه‌وی دا ماوه...
مه‌به‌ست:
كه‌سێكمان خۆش ده‌وێ... پێمان وایه ئه‌و كه‌سه وێنه‌ی ته‌واوه بۆ ئه‌م شته‌ی پێویسته... رێبه‌رێكی سیاسی، نووسه‌رێك، شێخێك، مه‌لایه‌ك، شاعیرێك، گۆرانیبێژێك، كۆمه‌ڵناسێك.... هتد... له به‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه هه‌ر رخنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كه‌سه تووره‌مان ده‌كا و پێی تێك ده‌چین... هه‌تا ئه‌گه‌ر رخنه‌كه راست بێ! ئه‌وه پێغه‌مبه‌رێكه ئێمه له ناو بیری خۆمان دا ساز كردووه...
ده‌مێكه زۆر باس و رای تووڕه له سه‌ر عاده‌تی پێغه‌مبه‌ر درووست كردنی ئێمه دێته پێش. پێم وایه باسی تووڕه مرۆڤ فێری هیچ شتێكی تازه ناكا ، تاقه قازانج ده‌توانی به‌تاڵ كردنی هه‌ستی ڕق و قین بێ... ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر وڵامی تووڕه‌ی به‌دواوه بێ ڕق و قین زۆرتر ده‌كا...
یه‌كێك ده‌ڵێ بارزانی و تاله‌بانی ئاوا، ئه‌وانی تر ده‌ڵێن خۆت ئاواتر ... ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ ده‌ڵێ ئه‌وان و تۆش ئاواترتر!! نازانم ئه‌و باسانه ده‌گاته كوێ؟ به‌ڵام شتێك زۆر ئاشكرایه... فه‌رهه‌نگی جنێو (جوێن)( نازانم كامه درووسته!) ده‌توانێ به‌م شێوه هه‌تا هه‌تایه زیندو بمێنێ...
یه‌كی تر حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌باته خوایه‌تی و ده‌ڵێ نابێ باسی راستێكانی ژیانی بكردرێ چون حه‌سه‌ن زیره‌ك خوای گۆرانی فۆلكلۆری كوردییه!... به بروای من پێویست به خودا ساز كردن نییه... حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگی خۆش بوو، زۆربه‌ی گۆرانیكانی فۆلكلۆرێ كوردی تۆمار كردووه ، و له نێوان خه‌ڵکێكی زۆری كورد ناسیاو و خۆشه‌ویست بوو... به‌ڵام به شای ئێرانیشی گۆرانی هه‌لكووتوه له هه‌مان كات دا كه گۆرانێبێژی تر له سه‌ر خوێندنی "ئه‌ژدهاك" له زیندان دا ئه‌شكه‌نجه ده‌كرا به ده‌ست هه‌مان شا!
من پێم وا نییه كه ده‌بێ گۆرانیبێژی كورد حه‌تمه‌ن سیاسه‌تمه‌داریش بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی چونێتی و راستێكانی ژیانی كردرا به شه‌رتێك سووكایه‌تی ده‌گه‌ڵ نه‌بێ ئاوا بیوگڕافێ ژیانی ئه‌و كه‌سه ته‌واو ده‌گوترێ... راستێكانی ژیان هیچ له نرخی ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌سێك كه‌م ناكاته‌وه، هه‌روه‌ها خودا كردنیشی نرخی ده‌ستكه‌وته‌كانی زیاد ناكا...
بۆ وێنه كاتێك رۆسۆ باسی قه‌رارداده‌كانی كۆمه‌لایه‌تی ده‌كرد و بناخه‌ی زۆرێك له باسه‌كانی كۆمه‌لناسی و بنه‌ماڵه‌ی داده‌نا هه‌موو كه‌س ده‌یزانی خۆی خڕاپترین وێنه‌یه وه‌ك "باوك"و سه‌رۆكی بنه‌ماڵه... به‌ڵام ئه‌وه له نرخی كاری رۆسۆی كه‌م نه‌كرده‌وه...
دانانی هه‌ر شتێك له جێگه‌ی خۆی هاسانه ئه‌گه‌ر ئیمانێ به ئه‌قلیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان بێنین... برواتان بێ خودا و پێغه‌مبه‌ر ساز كردن باوی نه‌ماوه و هه‌ر مایه‌ی وه‌پاش خستنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانمانه...ا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر