دیاره زۆر دڵنیا نیم به‌ڵام پێم وایه ئه‌م فیڵمانه‌ی له سه‌ر كوردان یان به ده‌ستی كوردان ساز كرابێن و ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی جیهانی بووبێ هێشتا نابێته ئه‌ندازه‌ی قامكه‌كانی ده‌ست...
دوای یلماز گۆنای و شه‌ریف گۆرن، به‌همه‌نی قوبادی به فیلمی "كاتێك بۆ سه‌رخۆشی ئه‌سپان" توانی كورد به شێوه‌یه‌كی تر بناسێنێ و هه‌ر وه‌ك پێشتر نووسیومه ئه‌وه جێی رێزه...
گۆرانێكانی زێده‌كه‌م باسی گۆرانیبێژێك به ناوی "میرزا"یه كه به دوای دیتنه‌وه‌ی هاوسه‌ری پێشووی "هه‌ناره" سنوور ده‌بڕێ... 23 ساڵ پێش هه‌ناره له میرزا هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌چێته ئه‌و په‌ری سنوور... ره‌نگه به هۆی گۆڕانی حكومه‌تی رۆژ هه‌ڵات ئیتر هه‌ناره‌ی ده‌نگ خۆش بۆی نییه بخوێنی و نامووسی میرزا نابێ ده‌نگ هه‌ڵێنێ!
هه‌ڵبرانی ئه‌م جووته بناخه‌ی نه‌مانی ده‌نگ داده‌رێژی، تاقه ده‌نگێك كه ده‌بیسرێ هی "به‌رات" و "عودێ" كوڕه‌كانی میرزان و تاقه گۆرانێك كه ده‌بیسرێ گۆرانی "هه‌ناره"یه... هیوایه‌ك به‌م كوڕانه نییه .. چوون هیچكامیان دڵخۆشی به‌رده‌وام بوون نین... به‌راتی ره‌شبین كه خۆی له پشت چاویلكه‌ی ره‌ش ده‌شارێته‌وه و تاقه چركه‌ی ئه‌وینی له به‌ر داب و نه‌ریتی پیاومه‌زن له كیس خۆی ده‌دا و عودێ كه دوای 7 ژن و 13 كچان هێشتا خۆی پێ وه‌جاخ كوێره و پێی وایه كه‌سی نییه دوای ئه‌و هوونه‌ری ئه‌و زیندوو راگرێ!
سنوور له لایه‌ك رووتیان ده‌كات و له لایه‌ك بۆمبیان به سه‌رداده‌رێژێ... ئه‌م سنووره‌یه كه ده‌نگ ده‌مرێنێ...
میرزا ده‌گاته‌وه هه‌ناره، به‌س ئه‌وه‌نده دره‌نگ كه هه‌ناره ده‌نگی دوای شیمیایی بوون له كیس داوه و خۆی به میرزا ناناسێنێ... به په‌راندنه‌وه‌ی "سنوور" كچی هه‌ناره ، ئێستا ئه‌وه میرزایه كه هه‌ڵێكی‌تری بۆ ده‌ست كه‌وتوه...
به‌ڵام...
به‌ڵام "گۆرانێكانی زێده‌كه‌م" زۆر له باری سێناریۆ كز بوو.. هه‌ر وه‌ك كابرایه‌كی زۆربڵه وا بوو كه ئه‌وه‌نده‌ی قسه پێیه كه هه‌ر پێ راده‌گا سه‌ری قسه‌كان بگێرێته‌وه و ئاخرێكه‌ی له بیر ده‌چێ...پڕ بوو له ته‌مسیڵ و حیكایه‌ت و داستانی جێواز... زۆر به هاسانی حیكایه‌ته‌كانی كه له ناو ئه‌م فیلمه دا ده‌قه‌ومێ ده‌یتوانێ دابه‌ش بێ به چه‌ند فیلمی جێواز.. ئه‌گه‌ر كاك به‌همه‌ن ئاوا به په‌له نه‌بایه!
هه‌روه‌ها دووپات بوونه‌وه‌ی دیالۆگه‌كان له جێیه‌كی پێویست نییه، رێك و پێكی فیلمه‌كه‌ی ده‌شێواند... ئه‌وه نه‌خۆشێكه له زۆرێك له فیلمه‌كانی "رێالیستی" و "نێۆرێالیستی" كه ئه‌و سالانه له ئێران‌دا ساز كراوه هه‌یه... نازانم بۆ؟
بۆ وێنه له شوێنێك كه به‌رات سه‌ره‌خۆشی له كچه ده‌نگ خۆشه‌كه ده‌كا چه‌ندین جار بێ پچرانه‌وه ده‌ڵێ "كارێك له ده‌ستم بێ من له خزمه‌ت دام" یان شتێكی ئاوا... ئه‌و به‌شه بێ بڕانه‌وه چه‌ند جار دووپات ده‌بێته‌وه ... من له جێی كچه بام به دوو ده‌ست چه‌پۆكم به سه‌ر ته‌پله سه‌ری به‌رات داده‌دا و ده‌مگووت.. ده‌برۆ مردووت مرێ... نه یارمه‌تی تۆم ده‌وێ و نه مێشكی سه‌رم به‌ره له‌م رۆژه ره‌شه‌دا!!!
دیسان به‌ڵام... خۆشه له‌و په‌ری دونیا دانیشی ... له نێوان كۆڵێك عه‌جه‌می یانكی و فیلمێك نیشان بدرێ به زمانی خۆت و باسی خۆت... هه‌ستێكی بێگه‌رده... جێی ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونیه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر