واریپالی به‌رێز، دانانی به‌شێكی جیاواز بۆ ئه‌وانه‌ی به فارسی ده‌نوسن كارێكی هاسانه، هاسانتر له‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رێزانه خۆیان فێری كوردی نووسین بكه‌ن. بروا بكه من به‌س ماوه‌ی ساڵێكه به كوردی ده‌نووسم...
بۆ پێیرۆی به‌رێز: له‌م ریزه دا هیچ كه‌س جوانه مه‌رگ ناكرێ مه‌گه‌ر خۆی داوا بكا... ره‌نگه كه‌سێكی تر به ناوی تۆ داوای كردووه...بیبینه‌وه و جوانه‌مه‌رگی كه‌وه!
بۆ سه‌لاحی به‌رێز: له‌م به‌شه دا ده‌گه‌ڵتم ، گرینگ ئه‌وه‌یه چ ده‌ڵێی، زمانه‌كه‌ی گرینگ نییه... به رای من ئه‌وه گرینگ نییه به چ زمانێكیش بیر ده‌كه‌یه‌وه... به‌ڵام گرینگ بوونی به كوردی نووسین له‌وه‌دایه بناخه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئێمه خۆمانی پێده‌ناسێنین زمانه...لاواز بوونی ئه‌م بناخه‌یه، لاواز بوونی فه‌رهه‌نگه‌كه‌مان پێك دێنێ..... زۆر كه‌س بروایان به ناساندنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به خه‌ڵكی‌تره، ئه‌وه تێكۆشانێكی پیرۆزه ، به‌ڵام منی كورد تا له خودی خۆم نه‌گه‌م زه‌حمه‌ته كه‌سی‌تر بتوانم تێبگه‌یه‌نم، به كوردی نوسین ده‌توانێ هه‌نگاوێك بێ بۆ له خۆ تێگه‌یشتن به تایبه‌ت كه هه‌موو كورده‌كان فارسی یا عه‌ره‌بی یا توركی نازانن!
من خۆم ناوه‌رۆكی وێبڵاگی " كوردستان، هونه‌رستانی كچانه‌ی عیفه‌ت"م زۆر به دڵه... به تایبه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی كچه‌كان ده‌ینووسن...خۆی ده‌رفه‌تێكه بۆ بیستنی گه‌نجه‌كان له ناو كوردستان.. هیوادارم هه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بن...
بۆ ئاسۆی به‌رێز: منیش پێم وایه خوێندنه‌وه و نووسین یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، ئه‌وانه‌ی به گه‌وره‌یی زه‌ختی فیر بوونی زمانێكی‌تریان كێشاوه ده‌زانن به بێ دووپات كردنه‌وه و نووسین و خوێندنه‌وه، فێر بوونی هیچ زمانێك هاسان نییه..
دیسانیش پێم خۆشه ڕا و تێبینێكانتان سه‌باره‌ت به باشتر كردنی ئه‌م ریزه ببیسم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر