نه‌قڵی چێشت سوتاندنی من به نێو بانگه... ره‌نگه له هه‌ر 10 جاره‌ی چێشتی لێده‌نێم 8 جاران بنی بگرێ و بسووتێ.. 2 جاریش له پیتم ده‌رده‌چێ و ناسووتێ و بێ خوێ یان سۆر ده‌ردێ...
به‌ڵێ ئه‌من ئاوا كابانم! خوا روحمی كردووه كه زۆر چێشتی لێنانێم...
به‌ڵام چه‌ند رۆژ پێش به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت نه‌قلی سووتاندنی چێشتم به سه‌ر هات... كه‌مێك پۆلكه‌م كری كه دوای ساڵیانی ساڵ تامی پۆلكه‌ی بكه‌م! زۆر به ئیشتیا پۆلكه‌كانم له ناو باشترین قابڵه‌مه‌ی ماڵێ كه له ده‌ست سووتاندنی چێشتی من له ئه‌مان مابوو وه‌سه‌رنا! و دانیشتم له‌گه‌ڵ په‌ریله ده‌ستم كرد به قسان... هه‌مان كات له بیرم چووه كه شتێك له سه‌ر ئاورێیه... دوای ماوه‌یه‌ك بۆنی سووتان هات... به ئه‌رخه‌یانێوه بیرم لێ كرده‌وه ئه‌وه هی ماڵی ئێمه نییه... مه‌ودایه‌ك پێ چوو دیسان بۆن زۆر بوو... بیرم كرده‌وه: نا ئێمه هیچمان نییه بیسووتێنین و كه‌تری چاییش كوژاوه‌ته‌وه...
سه‌رتان نه‌هێشێنم... ئاخری بۆنی سووتان هه‌موو مێشكی داگرتم به‌ڵام دیسان گووتم ئه‌وه جیرانانن... دیتم ده‌نگی قرچه قرچ دێ.. ئاخۆ ئه‌وه چییه؟ ... ئاخری په‌ریله‌م جێی هێشت و چووم دیتم پۆلكه و قابله‌مه به یه‌كه‌وه بوون به ره‌ژی!!... تازه نه‌قڵی پۆلكه‌م وه‌بیر هاته‌وه... خۆشێكه‌ی ده‌وه‌ی دایه ئه‌و جاره به ئه‌رخه‌یانی پێم وا بوو ئه‌و بۆنه هی ماڵی ئێمه نییه... وه‌ختی تر بۆنی سووتانی جیرانانیش بێ من واده‌زانم چێشتی من سووتاوه و راده‌كه‌مه لای چێشتخانه(ئاشپه‌زخانه یان مه‌تبه‌خ) ! مه‌ودای نێوان من و قابله‌مه‌كه هه‌ر 3 هه‌نگاوه!! په‌كوو ئه‌رخه‌یانی چ به سه‌ر مرۆڤ دێنێ!!! هه‌م پۆلكه له كیس چوو هه‌م قابله‌مه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر