نه‌مردم بووم به باری قاچاخ...
قه‌وڵ وا بێ بچی بۆ سه‌فه‌ری پاریس و سه‌فه‌ره‌كه‌ت لێ بكه‌نه‌وه خشه‌خش و دوایه ده‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌فه‌ری ناشاره‌زاتر له خۆت ڕێی ڕۆژهه‌ڵات بگرییه به‌ر هه‌ر وه‌ك منت به سه‌ر دێ... ده‌بی به باری قاچاخ!!!
دڵم به پاسپۆرتی كانادایی خۆش كرد كه چی كه‌چه پاسپورتێكی قه‌ت نه‌دیتراو له هی من نرخی زۆرتر بوو، كابرای به‌ر ده‌رگای "چێك" ڕێی نه‌دامه ژوورێ و گووتی برۆ ویزای وه‌رگره و وه‌ره‌وه... بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جاره‌ش نه بێته‌وه خشه خش، كاكی خانه خوێ پێیه‌كانی كرده ناو ته‌گه‌رێكی ماشێنه‌كه كه ئیلان و بیلان ده‌بێ ئێستا به قاچاخ بچینه ژوورێ...ڕێگه‌یه‌كمان گرته به‌ر كه پێش ئێمه كه‌سی پێدا نه‌رۆیشتبوو... ڕێگه‌یه‌كی ناو مژ و ته‌م... ده‌تگووت بوین به ئارتیسته‌كانی فیلمی "برگمان"... هه‌ر كه‌م مابوو له ناو ماشێنه‌كه له جێی 4 توریستی ناشاره‌زا، 4 فه‌یله‌سووف بێنه ده‌رێ!!!... هه‌ر ئاوا به "قونه خشكه" گه‌یشتینه ناو پراگ... له سه‌رمای پراگ و خواردنی McDonald و بامییه‌ی بێ ئیمكانات گیانمان به سڵامه‌ت رزگار بوو كه چی كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر سنوور "باری قاچاخ" تووشی موشكیله‌ی كردین... وه‌بیریان هێناینه‌وه ئه‌وێ هێشتا وڵاتی "چێكه" و بریتانیا نییه كه به ئینگلیزی وڵاممان ده‌نه‌وه... دیسان كاكی خانه خوێ به ئه‌و 4 وشه "چێكیه" كه ده‌یزانی رزگاری كردین و منی كرده قه‌ره‌جێكی ئاواره كه "لیفتی" كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته دۆستانی... هه‌رچی بوو ئه‌و شه‌وه له به‌ندیخانه‌ی سه‌ر سنوور رانه‌گیرام... به‌ڵام پێم وایه بۆم نییه تا ماوه‌یه‌كی زۆر ڕێی ڕۆژهه‌ڵات بگڕمه به‌ر..... جا با "بیت‌الهاوسی مالی كورد" له پراگیش دامه‌زرێ...
درێژه‌كه‌ی لێره بخوێنه‌وه.....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر