له مێترۆ که دێمه ده‌رێ زۆر جاران ژن و پیاوێکی به ته‌مه‌ن ده‌بینم که دوو به دوو داڵانه‌کانی ویستگه‌ی مێترۆ پڕ ده‌که‌ن له ده‌نگی موسیقایه‌کی خۆش... ژنه به کیبۆرد و پیاوه به ویۆڵۆن، دوو به دوو وه‌ک ده‌سته‌ی موسیقایه‌کی ته‌واو دیارن. زۆر جار که ئه‌وان ده‌بینم هه‌نگاوه‌کانم شل ده‌که‌مه‌وه تا زۆرتریان ببیستم و هه‌موو جار سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ که چۆن ئه‌م جووته وا له سه‌ره‌خۆ ئه‌م هه‌موو ده‌نگه ڕێکه ده‌ردێنن... ده‌ستی ژنه به ئارامی له سه‌ر کلیده‌کان دێت و ده‌چێ و پیاوه ئاڕشه‌ی ویۆلۆنه‌که‌ی به ئارامی دێنێت و ده‌با، به‌ڵام ده‌نگی مۆسیقایه‌کی به هێز و به‌رز هه‌موو ئه‌م داڵانه پڕ ده‌که‌نه‌وه... تاوێک له بیرم ده‌چێته‌وه له کوێم و پێم وایه له ساڵۆنێکی گه‌وڕه دانیشتووم و خه‌ریکی گوێ گرتن له سه‌مفۆنی ده‌سته‌یه‌کی ته‌واوم تا ده‌ستێک شۆڕ ده‌بێته‌وه و جرینگه‌ی قه‌ڕه‌پوڵێک که ده‌که‌وێته ناو کیفی ویۆلۆنه‌که وه‌بیرم دێنێته‌وه ئێره ویستگه‌ی یانگ و فینچه و ئه‌م جووته‌ش دوو قه‌ره‌جی ئاوا‌ره وه‌ک خۆمن! له‌م وڵاته بۆ هه‌موو که‌س شوێنێک هه‌یه و که‌س جێ له که‌س ته‌نگ ناکا، به‌ڵام دیسان که‌س له سه‌ر شوێنی خۆی نییه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر