ماڵی کوردی تورێنتۆ ئه‌م شه‌مه‌یه‌ی ڕابردو کراوه.
ئه‌م هه‌واڵه‌م کاتێک بیست که دانیشتبووم قژم کورت که‌مه‌وه! خانمی سه‌رتاش( هه‌مان ئارایشگه‌ر) ئه‌وه‌نده زۆربڵه بوو که له ماوه‌ی نیو ساعه‌تێکی له‌م شوێنه بووم زۆربه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به خۆی و خانه‌واده‌ی و رابردو و داهاتویم بێ ئه‌وێ پرسیارێک بکه‌م زانی! هه‌روه‌ها زانیم خاوه‌ن سه‌رتاشخانه‌ی کاری لێ ده‌کا براده‌رێکی کورده. کاتێک کاکی خاوه‌ن دوکان هاته‌وه و چاوی به من که موشته‌ری هه‌میشه‌یی نه‌بووم کرد، ده‌می خڕ کرده‌وه به فارسی چاک و خۆشیم له‌گه‌ڵ بکات و منیش بێ ئه‌وه‌ی خۆم شلۆ که‌م وه‌ڵامم داوه "سڵاو کاک فڵانی، چۆنی؟" وه‌ڵامی داوه و پرسی "ئه‌وه بۆ قژت کورت ده‌که‌یه‌وه؟" منی خه‌تاباریش له جێی ئه‌وه‌ی بڵێم " بۆ ئه‌وه‌ی خوا بازاری تۆ بدات" وه‌ڵامم داوه: "هه‌ر بۆ خۆشێ!"
(به مناڵی داێکم که تووره ده‌بوو لێم ده‌ێگووت " ڕه‌بی سه‌رت به تاشین چێ!" نه‌ێده‌زانی خۆم زوو زوو سه‌ری خۆم به تاشین ده‌ده‌م!)
کاکی خاوه‌ن دوکان به‌رده‌وام بوو که به‌یانی(رۆژی شه‌ممه) ماڵی کورد ده‌کرێته‌وه ، تۆش وه‌ره! گووتم پێم بکرێ باش دێم.(که پێم نه‌کرا!)
ده‌ی ئه‌وه له پاڕه‌وه بڕیار بوو ماڵی کورد بکرێته‌وه و ئێستا کراوه، ئێستا سه‌ردانیم نه‌کردووه بزانم چییه و بۆ چی به کاری دێنن. له وێبساته ناله‌باره‌که‌ی را هیچ زانیارێک بێجگه له ئادره‌س نه‌دراوه که بزانین چۆنه!
-----------------------------------------------------------------------------------------------
یه‌کێک له دۆستان که له کوردستانه‌وه هاته‌وه، کلێکی به دیاری بۆ هێنابووم! ئه‌م کله ساڵێک بوو له ناو ورکه شته‌کانمدا ده‌هات و ده‌چوو بێ ئه‌وه‌ی کرابێته‌وه. ئه‌م کله وه‌ک کلی که من به مناڵی دیتبووم که کلدانی زه‌ری هه‌بوو، نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر پێیان نه‌گووتبام کله هه‌ر نه‌مده‌زانی چییه! منی بێکاریش گووتم بزانم ئه‌وه چۆنه! بۆ تاقیکردنه‌وه چون نه‌مده‌وێرا له ناو چاومی بکێشم هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی چاوم خشاند... که چاوم له ئاوێنه کرد خه‌ریک بوو له ترسان بقیژێنم، سه‌د ڕه‌حمه‌ت له فاتم چوارچاو! ده‌ورانده‌وری چاوم وه‌کوو زامبێکانی شه‌وی هاڵووینی ڕه‌ش ببو! منیش بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر نه‌ترسێم، خه‌ریک بووم به ئاو و هه‌رچی دا‌و ده‌رمانی هه‌مبوو له ماڵ پاکی که‌مه‌وه... مه‌گه‌ر پاک ده‌بۆوه! دوای ساعه‌تێک سوانه‌وه وپاک کردنه‌وه دیسان دایره‌یه‌کی ڕه‌ش له ده‌وری چاوم ماوه... ئه‌م ڕه‌شاییه 3 رۆژی گرت تا پاک بۆوه به ته‌واوی!
ئه‌ی پیاوانی کورد، قه‌دری ئه‌و ژنانه بزانن که ده‌زانن کل له چاوییان بکه‌ن... خۆی هونه‌رێکی گرینگه!
---------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌گه‌ر زۆرتان حه‌ز له چه‌ت کردنه، ده‌توانن ده‌گه‌ڵ رۆبۆتێک به ناوی جۆرج قسان بکه‌ن. له‌وانه‌یه قسه‌کانی زۆر له سه‌ر بابه‌تێک نه‌بێ، به‌ڵام حه‌وڵێ ده‌دا لاجیکی وه‌ڵامدانه‌وه به شێوه‌یه‌ک ڕاگرێ. تاقیکردنه‌وه‌ی خڕاپ نییه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر