به ته‌مام ده‌ست پێ بكه‌م به نووسینی كتێبێك بۆ پیاوان .. عینوانه‌كه‌م دۆزیوه‌ته‌وه ماوه‌ته‌وه بزانم چی له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دا بنووسم... نووسینی ئه‌م كتێبه به هیچ شێوه‌یه‌ك تۆڵه هه‌ستاندن له‌م پیاوانه نییه كه له سه‌ر ژنان ده‌نووسن، به پێچه‌وانه به‌س بۆ یارمه‌تیدانه!
عینوان ئه‌وه‌یه: چۆن به سه‌ر ڕووتی(تاسی، كه‌چه‌ڵی) خۆمان شانازی بكه‌ین؟
هۆێ نووسینی ئه‌م كتێبه یارمه‌تیدان به ئه‌م براده‌رانه‌یه كه سه‌ریان ده‌ڕووتێته‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به كاناڵ كێشان له لایه‌كی بنانگۆییان بۆ لایه‌كه‌ی‌تر... بڵێی سه‌ر رووتی له‌م كاناڵ كێشانه ناحه‌زتر و ناڵه‌بارتر بێ؟ به‌خوا وا نییه... به تاێبه‌ت ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی پڕ له با و گێژه‌لووكه وه‌كوو ئێره بی و بچی ده‌رێ و هه‌ر ده‌ستێكێت به‌م چڵه شویته‌وه بێت تا با نه‌ێبا!
ده‌زانم سه‌ر ڕووتانه‌وه هیچ ده‌ردێكی گڕان نییه، به‌س ماوه من ئه‌م كتێبه بنووسم تا ئه‌وه‌ی دڵی له به‌ر سه‌ر ڕووتانه‌وه‌ی خۆی خه‌مباره، سوكنایی بگاتێ...
هه‌ر كه‌س پێی خۆش بێ ده‌توانی یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ نووسینی ئه‌م كتێبه، سه‌ر ڕووتاوه‌كان به تاێبه‌ت!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر