ئاخری به‌هار له‌م وڵاته سارد و سه‌خڵه‌ته‌ش هات! دوای ئه‌م زستانه سارده تامی به‌هار زۆر تاێبه‌ته و هه‌وا ئه‌وه‌نده خۆشه كه مرۆڤ حه‌ز ده‌كا ئاشق بێ!
ئه‌وماوه‌یه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی ده‌رس و كار بووم كه پێم نه‌ده‌كرا بێم بۆ وێبڵاگئاوا و یا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كانی‌تر بكه‌م و ئێستا ده‌بینم هه‌ر له هاوسیایه‌تی خۆماندا ماڵپه‌ڕی نوێ گه‌ڵێك زۆر بوون، ئه‌وانه‌به چاوێك هاتوونه به‌رنه‌زه‌رم ئه‌وه لێره ده‌ێنووسم:
كوردپڵانێت: ماڵپه‌رێكه بۆ ساز كردنی وێبڵاگی كوردی، ده فه‌رموون كاری هه‌موومان هاسان بۆته‌وه و ئه‌وانه‌ی به ته‌مان وێبڵاگی كوردی ساز بكه‌ن به بێ زه‌حمه‌ت هه‌موو شت بۆیان ئاماده كراوه. هێشتا خۆم تاقیم نه‌كردۆته‌وه به‌ڵام كه توانیم خۆم له كاران بدزمه‌وه سه‌ردانێكی تری ده‌كه‌م.
كورد: ماڵپه‌رێكی سه‌رچاوه‌یه، كه‌مێك له "ماڵپه‌ڕی" جاران ده‌چێ به‌ڵام ڕێك و پێكتر...
به‌شێكیشیان بۆ وێبڵاگه كوردیه‌كان داناوه و ئه‌گه‌ر ناوتان له‌وێ نییه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
......................
خوشكم ده‌ڵێ: ده‌مێكه نه‌مبیستوی، بیرم ده‌كردی!
ده‌ڵێم: بۆخۆشم بیری خۆم ده‌كه‌م! پێده‌كه‌نێ : بۆ خۆت نابینی؟
نه خۆم ده‌بینم ،نه خۆم ده‌بیستم، خۆشیشه ئه‌م خۆ له بیربردنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هار بهێلێت!
به‌هارتان پیرۆز، ده‌زانم ئێستاش دره‌نگ نییه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر