یادی به‌خێر ئه‌وکاتی دایکم نه‌ێده‌هێشت ده‌ست له هیچ کارێک بده‌م و هه‌رچی خوارده‌مه‌نی خۆش بوو بۆی داده‌نام به‌ڵکو من ده‌رسه‌کانم بخوێنم و ببم به \"شتێک\" و من به‌دزی خه‌ریکی کتێب خوێندنه‌وه بووم و ئاخریش نه‌بووم به \"شتێک\"!
...........................
له سابلاخه‌وه دیاریه‌کی خۆشم بۆ هات، ئاڵباڵو! خۆشه‌ویستێک پار کاتی ئاڵباڵو به یادی نه‌وسنی من بوو و که‌مێکی بۆ هه‌ڵگرتبووم که که‌سێک ڕێی لێره که‌وت بۆمنی بهێنێ، ها ئه‌وه‌ش ئاڵباڵوه‌کان:

لێره تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من شاره‌زام هه‌موو میوه‌یه‌کی لێیه ئیلا ئاڵباڵو که من حه‌زم لێیه‌تی! پار دارێکی ئاڵبالۆمان له سه‌ر ڕێگه‌ی نیاگارا دۆزییه‌وه که هه‌موو هه‌فتان سه‌رمان ده‌دا بزانین که‌ی به‌ری دێنێ، که چی کاتی به‌ردانی من لێره نه‌بووم! ده‌بێ خۆم باخێکی ئاڵباڵو دانیم.... با ده‌وڵه‌مه‌ند بم!
.....................................
تا نه‌چوومه ناو خه‌یاڵ و خه‌ریکی چاندنی داره ئاڵباڵوه‌کان نه‌بووم باشتره بچم ده‌رسه‌کانم بخوێنم.... ئاخر ده‌بێ ببم به شتێک ده‌نا قه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند نابم و قه‌ت ناتوانم ئاڵباڵو بچێنم و ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر