ده‌نکێک زه‌ێتوونی سه‌وز له سه‌ر عه‌رز ده‌که‌وێ و ماوه‌یه‌ک دوایه ده‌بێته ته‌پکێکی بچووکی ڕه‌ش، لێی خورد ده‌بمه‌وه ده‌بینم جوڵه‌ی دێ! ئه‌وه له‌شکری مێرولانه له ده‌وری ده‌نکه زه‌ێتوون هاڵاوه به‌لکو ڕاێگوێزن بۆ هێلانه‌که‌یان. که‌مێک ئه‌ولاتر چاو لێده‌که‌م، دیسان مێروله‌یه کۆ بوونه‌وه له ده‌ور تۆزه شه‌کرێکی ڕژاوه... مێروله دوکانی هه‌ڵگرتووه! ده‌بێ خاوه‌ن دوکان ئاگادار که‌مه‌وه! ده‌زانم مێروله هیچ سڵامه‌تی دوکانه‌که ناشێوێنێ به‌ڵام هه‌ر بزانێ باشتره...
ده‌ڵێ: تکایه زبڵ و زاڵ کۆ که‌وه و مێروله‌کان فڕێده تا به‌یانی ده‌رمانیان بۆ بکڕم!
زبڵه‌کان کۆ ده‌که‌مه‌وه به ئاسپایی به‌ڵکو مێروله‌کان بتوانن هه‌ڵێن و خۆێان ده‌رباز که‌ن به‌ڵام دیسان به ته‌ماحه‌کانیان وه‌به‌ر دێن و که‌مێکیان پان و فڵچ ده‌بنه‌وه به بێ هاوارێکی که من بیبیستم.
به‌یانی دێ و خاوه‌ن دوکان له بیری ده‌چێ ده‌رمان بکرێ ، هه‌ر ئه‌و جوره‌ی له بیری ده‌چێ پاره‌ی من بدات! وه‌بیری دێنمه‌وه که کاتی پاره دانه به‌ڵام باسی مێروله‌کان ناکه‌م. باسیان ناکه‌م نه‌کا به ده‌رمان قڕ کرێن!
ئێستا هه‌موو شه‌وێ تۆزێک خڕت و خاڵ به ئانقه‌ز له سه‌ر عه‌رز ده‌که‌وێ و ئاخری شه‌و به ئاسپایی کۆ ده‌کرێته‌وه تا مێروله‌کان بڵاوه‌ی بکه‌ن.. ئه‌وه په‌ێمانێکی نه‌نوسراوه مابه‌ێنی من و مێرولان ئاوا منیش شه‌وانه ته‌نیا نیم!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر