دیتووته زۆربه‌ێ چیرۆکه‌کان ئاخر و ئاقیبه‌تێکی دیاریکراویان هه‌یه؟ خۆش یا ناخۆش، ده‌زانی که چیرۆکه‌که ته‌واو بوو، کاتێک کتێبه‌که داده‌خه‌ێ هه‌ر که‌سه‌و له شوێنی خۆیه‌تی و ئیتر بیرت به دوایاندا ناگه‌ڕێ، وه‌ک شتێک له بابه‌تییان خاترجه‌می. به‌ڵام چیرۆكی ئاواش هه‌یه بێ حیکایه‌ت ده‌ست پێده‌کا‌ت و پێش ئه‌وه‌ی بزانی باسی کێیه و ئه‌وه چ قه‌وماوه ته‌واو ده‌بێ و که‌سیش له شوێنی خۆی جێگیر نابی، وه‌ك شتێك سه‌ر و پێی چیرۆكه‌كه له هه‌وران گیرساوه! ئه‌م چیروكه به‌رۆكت به‌رنادا، چون فێری بۆ هه‌موو شتێك ده‌سپێك و ئه‌نجام دانێی له بیری خۆت دا هه‌زار ڕێگا بۆ ته‌واو كردنی ده‌دۆزییه‌وه، هیچ ڕێگایه‌كیش وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌بوو نووسیبای ڕازیت ناكا... ورده ورده ئه‌و خوڵقاندنه ده‌بێته گه‌مه‌یه‌ك كه ده‌توانی ماوه‌یه‌كی زۆر پێوه‌ی خه‌ریك بی، گه‌مه‌ی ته‌واو كردن یا به‌رده‌وام بوون....
نازانم بۆ ئێستا تام له چیرۆكی ته‌واو ناكه‌م! خاترجه‌می ماندووم ده‌كا...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر