exit که داده‌گرم ، بۆ ئیستێک هه‌ناسه‌م نایه‌ته ده‌رێ تا چاوم ده‌که‌وێته ژماره‌کانی ئه‌نجامی ئازموونه‌که... هه‌ناسه‌م دێته‌وه سه‌ر خۆ! دێمه ده‌رێ مامۆستاکه‌م ده‌ڵێ چۆن بوو؟ ده‌ڵێم زۆر سه‌خت! ده‌ڵێ به‌ڵام ده‌رچووی له چاوت را دیاره.. ئه‌و‌جاره کڵاوی ناچێته سه‌ر وه‌ک جاری پێشوو که گووتم ده‌رنه‌چووم و زۆر په‌رۆشم کرد و به پێکه‌نینه‌وه لاپه‌ره‌ی ئه‌نجامه‌کانم له پێش دانا ..
ئه‌وه بووم به SUN Certified System Administrator !
هه‌وه‌ڵ ئاشنا که ده‌ێبینم یوبییه که به یه‌که‌وه ده‌چین بۆ مه‌له، دوای چاک و خۆشی ده‌ڵێ دیار نه‌بووی چ باسه؟ ده‌ڵێم خه‌ریکی ده‌رس بووم و ئه‌ورۆ به‌ڵگه‌نا‌مه‌یه‌کم وه‌رگرت! ده‌ڵێ هی چی؟ پێی ده‌ڵێم و سه‌رێک ڕاده‌وه‌شێنێت ده‌ڵێ منیش به ته‌مام شتێکی ئاوا وه‌رگرم! ئێستا ئه‌وه به‌دوای کلاسی ئاشپه‌زی ژاپۆنی دا ده‌گه‌رێم، بزانم منیش به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی وه‌ک هی تۆ وه‌رناگرم! ده‌ڵێم کارێکی باش ده‌که‌ی، دوایه منیش داوه‌ت که بۆ خواردنی چێشته‌کانت به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌ی من هی ئای تییه! ده‌ڵێ ئای تی چییه؟ ده‌ڵێم هی کامپیوتێر! ده‌ڵێ وه‌ڵا من حه‌زم له چێشت لێنانه به‌ڵام ئه‌و دمرزیوانه زه‌وقی چێشت لێنانم لێده‌ستێنن! (کوره‌که‌ی نیشانم ده‌دا!) خۆ هیچ ناخۆن!
له ڕێگادا کابرایه‌ک ده‌بینم که پێشتر به یه‌که‌وه له شوێنێک ئیشمان ده‌کرد، ناوم له بیرنه‌ماوه به‌ڵام له بیرمه ده‌رسی کامپیوتێر ده‌خوێنێ، تارێکی به ده‌سته‌وه، ده‌ڵێ خه‌ریکی چی؟ پێی ده‌ڵێم به‌ڵگه‌نامه‌م وه‌رگرتووه، که‌مێک بێده‌نگ ده‌بێ ده‌ڵێ باشه ئه‌وه به چ کارێک دێت؟ پروگرام نووسین؟ ده‌ڵێم نا و بۆی شی ده‌که‌مه‌وه...
ئه‌مرۆ ده‌گه‌ڵ په‌ریله قسه‌م ده‌کرد، بۆ ئه‌ویش باسم کرد ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌م وه‌رگرتووه، ده‌ڵێ ده‌ێ یانی بووی به چی؟ داده‌نیشم بۆی شی ده‌که‌مه‌وه یانی چی ... هاوار ده‌کا وه‌ی گوڵه‌م له کیس چوو تووشی هاته‌ران پاته‌ران کوتن بۆ!
ده‌ی منیش چارم نه‌ما گووتم با ئه‌م هه‌واڵه گرینگه لێره ڕاگه‌یینم به‌ڵکو یه‌کێک په‌ێدا بوو بزانێ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بێ که‌لک نییه و زه‌حمه‌ته‌کانی منیش به فیرۆ نه‌چۆ! شتێکی‌تر، ڕه‌نگه من هه‌وه‌ڵ ژنی کورد بم (یان ڕه‌نگه هه‌وه‌ڵ کورد!) ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتووه! توخوا گرینگ نییه؟ با به‌قه‌د ئاشپه‌زی ژاپۆنیش گرینگ نه‌بێ به‌ڵام هه‌ر گرینگه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر