ئه‌مرۆ هاوکلاسییه‌که‌م، ئه‌ناند، وه‌ک هه‌میشه که شتێکی نوێی ده‌دۆزێته‌وه و پێی دڵخۆش ده‌بێ و به په‌له خۆێ ده‌گه‌یه‌نێته من تا بۆم باس کا هات و گووتی دوێنێ شه‌و له چه‌ت دا تووشی کابرایه‌کی زۆر زانا له بواری داتابێس بووم، زۆر شتی لێ فێر بووم و هه‌موو وتاره‌کانی که سه‌باره‌ت به لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌ر داتابێس بوو دامبه‌زاندووه ها بیبینه! پاڵمه‌که‌ی دامێ که وتاره‌کان ببینم... پرسیم: کابرا ماڵپه‌ری تاێبه‌تی هه‌یه؟ وه‌ڵامی داوه : نا وێبڵاگی هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ باست ده‌کرد ، به‌س وه‌ک تۆ شتی بێتام نانووسێ!
ئه‌وه ئێستا ئه‌ناندیش وه ته‌ماح که‌وتووه وێبڵاگ دانێ و خۆی بخاته ڕیزی زانا و لێزانان! ده‌ی با بزانین چ ده‌کا!
وێبڵاگی کابرای لێزانی داتابێسم دۆزییه‌وه و به ڕاست دیاره سه‌ری له‌م ئاشه‌دا سپی کردووه و ئه‌م هه‌تیوه‌ش له‌خۆڕا تاریفی نه‌ده‌کرد! ئێستا بیرم کرده‌وه من ڕۆژانه به پێی ده‌رسێک که ده‌ێخوێنم له مامۆستا و هاوکلاسێکانم لینکی زۆر به سوود سه‌باره‌ت به تێکنۆلۆژی نوێ وه‌رده‌گرم، زۆریان بێ ئه‌وه‌ی چاو لێبکه‌م له گۆشه‌یه‌ک ده‌نووسمه‌وه و زۆر جار له بیرم ده‌چێته‌وه ئه‌و شته‌م بۆ نووسیوه‌ته‌وه! باشه بۆ ئه‌م لینکانه و بابه‌تانه هه‌ر لێره نه نووسمه‌وه، ئه‌گه‌ر به سوودی که‌سیش نه‌بێ دوایه بۆخۆم ده‌توانێ وه‌ک بیره‌وه‌ریه‌ک وا بێ!؟ ئه‌گه‌ر به که‌لکی که‌سێکیش هات چ باشتر!
ئه‌وه بڕیارم دا وا بکه‌م جا بزانم چه‌نده‌م پێده‌کرێ بینێرمه سه‌ر ئێره!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر