دونیای ئینتێرنێت هه‌ر دێت و به‌رفراوانتر ده‌بێ و ئه‌گه‌ر نه‌زانی چۆن له‌م دونیایه‌دا بگه‌رێێ زوو تێیدا ون ده‌بێ! ڕه‌نگه هه‌ر گوگڵ بتوانێ شوێنی ئه‌م هه‌موو ماڵپه‌ڕانه‌ی رۆژ به رۆژ ئیزافه ده‌بن بگرێ...
پێشتر باسی ویکیپێدیام کردبوو که ئه‌نسیکلۆپیدیایه‌کی ده‌رگا ئاوه‌ڵه‌یه، ڕۆژ به ڕۆژ ویکی دێت و به‌رفراوانتر ده‌بێ و خه‌ڵکێکی زۆرتر هاوبه‌شی په‌ره‌پێدان و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی ده‌بن. ویکی به پێی یاسای GNU که پشتیوانی له سافتوێره‌کانی به‌لاش ده‌کا ده‌جووڵێته‌وه. به پێی ئه‌م یاسایه له جێی کۆپی ڕایت یاسای کۆپی لێفت copyleft هه‌یه به‌م مانایه که هه‌ر که‌س بۆێ هه‌یه له به‌رهه‌می ئه‌م پرۆگرامه که‌ڵک وه‌رگرێ و کۆده‌کان به‌لاش دابه‌زێنی و ده‌ستی تێوه‌ردا و بیگۆڕێ به شه‌رتی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌ستکاریکراو له به‌ر چاوی ئه‌وانیتر دانێته‌وه و خۆێ بخاته‌وه ناو یاسای سه‌ره‌کی گنو!
ئێستا که ده‌مهه‌وێ زۆر بابه‌تی تێکنیکی بخه‌مه ئێره، زوو به زوو ده‌چمه زگ ویکی بۆ دیتنه‌وه‌ی ماناکان!
زمانی کوردی زمانی ناسراوه له ویکی و تا ئێستا (ئه‌مرۆ) 1875 بابه‌تی به کوردی تێدایه.
...............................................................................................................
ئێستا وێبڵاگئاوای ئێمه له چاو وێبڵاگه‌کانیتر زۆر زۆر بچووکه، که‌س ژماره‌ی وێبڵاگه‌کان نازانێ . بۆ هاسانی له دوای بابه‌ت گه‌ڕان ماڵپه‌ڕی تێکنۆڕاتی Technorati لکی زۆرتر له 11 میلیون وێبڵاگی ڕاگرتووه و بۆ هاسانی گه‌ڕان له ناو وێبڵاگه‌کان دامه‌زراوه!
کاتێک خۆتان لک ده‌که‌ن به ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌وانیتریش له ئێوه ئاگادار ده‌بن. تێکنۆراتی گه‌وره‌ترین ماشێنی گه‌ڕانی وێبڵاگانه! بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کێ له کوێ لینکی داوه به ئێوه‌ش له تێکنۆڕاتی ده‌توانن که‌ڵک وه‌رگرن.
.................................................................................................................
ڕه‌نگه ورده ورده شێوه‌ی ئادره‌سدان بگۆڕێ و له جێی ئادره‌سی شه‌قام و کوچه و ماڵ به‌س ئادره‌سی شه‌به‌که‌یه‌ک که پێی وه‌سلی ئینتێرنێت ده‌بی بده‌ی. ماڵپه‌ڕی پلێیزPlazes ئه‌م هه‌ڵه‌ت ده‌داتێ نه‌خشه‌ی دونیا به شێوه‌یه‌کی نوێ دابمه‌زرێنێ . ئێستا من ئه‌م شوێنه‌ی لێی به ئینتێرنێت وه‌سڵ ده‌بم یانی ماڵی خۆمانم وه‌ک شوێنێکی نوێ ناونووس کردووه به ناوی گوڵه‌گه‌نم! نه‌مردم و شوێنێکم به نێو کرا! ئه‌گه‌ر بچنه ناوێ به google map ده‌توانن سه‌ربانی ماڵه‌که‌مان ببینن!
من و له‌پتاپه‌که‌م بچێنه هه‌ر شوێنێک ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنه که‌س له پلێیز دا به ناوی خۆی نه‌کردبێ من ده‌توانم دیسان به ناوێک که حه‌زم لێیه‌تی بیناسێنم. له داهاتوو دا ئه‌وه ده‌توانێ بۆ دیتنه‌وه که‌سێک به سوود بێ وه‌ک به‌عزه سرویسێک که له سه‌ر ماشێن و ته‌ڵێفوونی مۆباێڵ هه‌یه!
لێره له سه‌ر هه‌مو ئه‌م سرویسانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی نوێ مرۆڤان له یه‌ک نزیک ده‌که‌نه‌وه، وتارێکی تاێبه‌ت نووسراوه !
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر