ئه‌گه‌ر پێویستتان به چه‌ند سیستێمی کار پێکردن (operating system)وه‌ک ویندۆز و لینوکس و یونیکس هه‌یه و هه‌ر کامپیوتێرێکتان له به‌ر ده‌سته باشترین کار ئه‌وه‌یه که ره‌می کامپیوتێره‌که‌تان تا جێگه‌یه‌ک که ده‌گوونجێ زۆر بکه‌ن و VmWare دامه‌زرێنن که نه‌رمه‌کاڵایه‌که بۆ دابه‌ش کردنی هاردی کامپیوتێر به شێوه‌یه‌ک که وه‌ک چه‌ند ماشێنی فه‌رزی(virtual machine) ئیش بکات و له سه‌ر هه‌ر به‌ش ده‌توانی کاتێک پێویستتان به چه‌ند سیستێمی کارپێکردن بێ ، سیستێمێک دامه‌زرێنی. وه‌ک ئه‌وه‌ی وێندۆزتان هه‌یه و به ته‌مان لینوکس دامه‌زرێنن و پێویست ناکا دیسان هه‌موو هارده‌که‌تان پاک و دیسان دابه‌شی بکه‌نه‌وه. ئه‌م نه‌رمه کاڵایه بیرگه(memory) دابه‌ش ده‌کا به سه‌ر ئه‌م سیستێمانه‌دا، بۆیه پێویستتان به RAM ی زۆر هه‌یه.
وا بزانم ده‌توانن له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی داوای دابه‌زاندنی نه‌رمه‌کاڵایه‌که بکه‌ن که ماوه‌یه‌ک به کاری بێنن!
ئه‌گه‌ر چه‌ند کامپیوتێرتان هه‌یه که به رایه‌ڵه‌یه‌ک(network) به یه‌ک وه‌سڵن و چه‌ند سیستێمی کار پێکردنی جیاوازیان وه‌ک ویندۆز و یونیکسیان له سه‌ره ، ده‌توانن به هاسانی له سه‌ر یه‌کێک له‌م سیستێمانه(ویندۆز) را کار به سیستێمێک که یونیکسی له سه‌ر دامه‌زراوه بکه‌ن. ئه‌م کاره به Exceed که نه‌رمه‌واڵه‌یه‌کی سازکراوی Hummingbird conectivity یه ده‌توانن بکه‌ن. ئه‌مه‌یانیش بۆ تاقی کردنه‌وه ده‌توانن دامه‌زرێنن.
ئه‌م وشانه‌ی ئینگلیزیه‌که‌ی له که‌وانه‌دا نوسراوه له فه‌رهه‌نگی ZKurd وه‌رمگرتوون. ده‌توانن بابه‌تی به‌سوودیش له سه‌ر لینوکس لێره په‌ێدا بکه‌ن. بۆ وێنه به کوردی نووسین له سه‌ر لینوکس!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر