
سێهه‌مین به‌ش له تریلۆژی فیلمه‌کانی "دیپا مێهتا" (Deepa Mehta) م له ده‌ستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ دیت. فیلمی "ئاو" (water) به دوای دوو فیلمی "ئاگر" (Fire) و "خاک" (Earth) ته‌واو که‌ره‌وه‌ی ئه‌م تریلۆژییه. ئه‌م فیلمه 5 ساڵی خایاند تا ساز بێ و هۆی ئه‌م وه‌پاش که‌وتنه ده‌مارگرژی هیندو خه‌ست و خۆڵه‌کانی هیند بۆ که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پێشییان به ساز کردنی ئه‌م فیلمه گرتووه. "ئاو"یش هه‌ر وه‌ک دوو فیلمه‌که‌ی ئه‌م بازنه‌یه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ته‌سکایی بیر و باوه‌ر و داب و نه‌ریته کۆنه‌کانی هیند که هه‌زاران ساڵه به بێ ئاڵ و گۆڕ ده‌بێته هۆێ ئازار و سه‌ختی مرۆڤ به تاێبه‌ت ژنان!
ئاو چیرۆکی ئه‌م بێوه ژنانه‌یه که به حوکمی کتێب دوای مردنی ساحێب یانی مێرده‌کانیان سێ ڕێگه‌یان له پێش داندراوه، یان خۆیان له ئاوری سووتاندنی مه‌ێتی مێرد باوێن و ده‌گه‌ڵ مه‌ێته‌که بسووتێن، یان بچن بۆ ماڵی بێوه‌ژنان و له‌وێ چاوه‌رێی مردن بکه‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌رچی خۆشی دونیایه خۆیان بپارێزن چون گوناهکارن که ده‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یان نه‌مردوون ، یان به ئیزنی گه‌وره‌کانیان ببن به ژنی برای بچووکتر ئه‌گه‌ر برایه‌ک هه‌بێ و داخوازی ئه‌و بێ!
ئاو باسی ماڵی بێوه‌ژنانه! ماڵێک که هه‌موو بێوه‌ژنه‌کان به مناڵی شویه‌که‌یان مردۆ و داییک و باوکیان ده‌یانخه‌نه ماڵی بێوه‌ژنان تا له‌وێ خه‌ریکی دۆعا بۆ ڕوحی مێرده‌کانیان بن به‌لکو خواش ڕوحمی بۆ ئه‌و ژنانه هه‌بێ و له ژیانی دواییان وه‌ک "پیاو" له داییک بن !
کاتێک یاساش ده‌گۆڕدرێ و ئیزن به‌م ژنانه ده‌دا دیسان شوو بکه‌نه‌وه هیچکامیان له‌م یاسایه ئاگادار نین چون داب و نه‌ریت پێش به بیستنی یاسا ده‌گرێ و ئێستاش شوو کردنه‌وه و هه‌ر وه‌ها هێنانی ژنی بێوه گووناحێکی گه‌وره‌یه! یاسا بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران نه‌نووسراوه و ئه‌م بێوه‌ژنانه‌ش ئه‌گه‌ر زارێکی ئاوه‌له‌ی زیادی نه‌بان له ماڵ و که‌س و کاریان دوور نه‌ده‌خرانه‌وه.... به پێی ئه‌وه‌ی چه‌نده بێده‌ستهه‌ڵات و ده‌ست نه‌رۆێشتوو بی، داب و نه‌ریت و بیر و بروای دواکه‌وتوو به سه‌رت دا زاڵ ده‌بێ، هه‌ر بۆیه سه‌ێر نییه قوربانێکان خۆیان گۆپاڵی سه‌ر خۆیانن.... سه‌ێر نییه هه‌ر ئه‌م ژنانه‌ن که ئه‌م ده‌ستوورانه‌ی بۆیان نووسراوه ، ده‌پارێزن کاتێک که هه‌ر خۆیانن که قوربانین! .... بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کێ؟؟
له ڕێنو هاورێ هیندییه‌که‌م ده‌پرسم : ئێستاش بێوه‌ژن له لای ئێوه ناپاکن؟ ده‌ڵێ : نا وا نییه ئێستا زۆر ژن شوو ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌م شانسه‌ی بۆ شووی هه‌وه‌ڵ هه‌یانه نییه، ده‌بێ مێرد به بێوه پیاوان بکه‌نه‌وه... له دێهات ڕه‌نگه هه‌مان ڕه‌سم مابێ به‌ڵام له شاره‌کان نا!!!
70 ساڵ به سه‌ر گۆڕینی یاسا دا گۆڕدراوه و ئه‌م فیلمه ده‌ڵێ ئێستا 34 میلیون بێوه‌ژن له هیند دا به ته‌نیا ده‌ژی...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر