هه‌ر جاره‌ی ده‌چمه سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانی open source دونیا به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که هه‌موو که‌س وه‌کوو من ته‌مه‌ڵ نییه! ده‌ڵیی مه‌جلیسی داوه‌ت و شینی لای دێهاته‌کانی خۆمانه، هه‌رکه‌س مه‌جومعه‌ی خۆی هێناوه که پارۆیه‌کی هه‌ڵیده‌گرێ بێمنه‌ت بێ! ده‌بینی زۆرکه‌س زۆر له‌وه‌ی هه‌ڵیده‌گرن ،زۆرتر به‌شدارن بۆ دانان و داهێنان....
مه‌نزوور: ئه‌گه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی داێده‌نێم زۆرتر له ماڵپه‌ره‌کانی open source ه هی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بێ هیچ چاوه‌روانێک و دڵفراوان به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له به‌ر ده‌ست داناوه... شتێک وه‌ک کوردئای‌تی گرووپی خۆمان!
بۆ دانانی سێرڤێری خۆماڵی ڕێگا زۆره و خراپترینیان به داوێنی مایکرۆسافت دا وێڵ بوون... دیاره کاتێک لینوکس(linux) و ئاپاچی(Apache) وPHP و MySQL هه‌بێ پێویست به دانی پاره به ئه‌م نه‌رمه‌واڵه(software) گرانانه نییه... لێره چۆنێتی دامه‌زراندنی ڕایه‌له‌یه‌کی (network) لینوکسی به ته‌کمیلی نووسراوه. ئه‌مه له ڕاستیدا کتێبێکه که هه‌م ده‌توانن بیکرن هه‌م داێبه‌زێنن و که‌ڵکی لێوه‌رگرن.
هه‌روه‌ها لێره ده‌توانن چونێتی دامه‌زرانی LAMP Server ببینن ده‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانیتر که هه‌مووی بۆ دانانی زانیاری له سه‌ر دامه‌زراندنی سیستێمی تاێبه‌ته. ئه‌گه‌ر بۆ دامه‌زراندنی لینوکس گرفتتان هه‌یه هه‌ر لێره ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی چه‌ند نووسخه‌ی جیاوازی لینوکس نووسراوه وه‌ک Fedora و SUSE...
................................................................................
یادی به‌خێر مامۆستای ده‌رسی سیستێمی تێلێڤیزیونی ده‌ورانی گه‌نجیم ده‌ێگووت: هه‌ر که‌س ئینگلیزی نازانێ له سه‌ر کلاسی من دانه‌نیشێ! ئێستا ده‌زانم بۆ وای ده‌گووت! به‌خوا تێکنۆلۆژی وه‌رناگیردرێته‌وه و ئه‌گه‌ریش ده‌ستت تێوه‌ردا ئه‌وه ده‌بێته هۆێ سه‌رلێشێوان! بمێنێته‌وه که ئه‌و سه‌رده‌می جه‌وانی و جاهیلی گه‌لێک پێم ناخۆش بوو ئاوای گووت چون هه‌ر له ئینگلیزی " This is a window" م ده‌زانی!!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر