
ئه‌م خانمه ژیکه‌له‌یه کاربه‌ده‌ستێکی وڵاتی ئوکرایینه! نازانم ئه‌وه چ باسه له ئوکرایین و بۆ زوو به زوو وێنه‌ی ئه‌م خانمه ژیکه‌له‌یه دێته ناو ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌نگ و باس! به‌ڵام وێنه‌که‌یه‌م لێره دانا له به‌ر ئاواتێکی پێنه‌گه‌ێشتووم! هه‌میشه ئاواتم ئه‌وه بوو پرچم ئه‌وه‌نده بێ که بتوانم وه‌ک ئه‌م خانمه بیهۆنمه‌وه و بیکه‌مه تانج له ده‌وری سه‌رم! هه‌رچه‌ند بسکم ئه‌وه‌نده درێژ بوو که که‌می مابوو بگاته ئه‌ژنۆم به‌ڵام قه‌ت نه‌متوانی ئاوای بهۆنمه‌وه! بۆیه له داخان ئێستا قه‌ت ناهێلم بسکم له بستێک درێژتر بێ مادام نابێته تانج!
ده‌ێ ئه‌وه له ئوکرایین چ باسه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر