The wise woman once said nothing!
ئه‌م وته‌یه‌م له نووسراوه‌ی بانگه‌وازی خواردنه‌وه‌یه‌ک دزییوه و که‌مێک ده‌ستم تێوه‌رداوه! مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نه‌نووسینی من لێره هۆێ "واێز" بوونم نه‌بوو به‌س بێ‌وازی و ترسان له هه‌ستی لۆمه‌ی خۆ کردن بوو که " کچی چاک له جێی قسه‌ی بێجێ نووسین و کردن دانیشه ده‌رسه‌که‌ت بخوێنه" ! وێبڵاگ نه‌نووسرا، هه‌زار کاری تریش نه‌کرا به‌ڵام ده‌رسه‌که‌ش به جوانی نه‌خوێندرا!
ده‌ی ئه‌وه پشتی ئه‌و ئازموونه‌شم شکاند!! کاتی چاک بوو، خه‌ریک بوو ئه‌و پشتم بشکێنێ! به‌ڵام وه‌ک هه‌موو ئه‌م چیرۆکانه‌ی به هه‌پی ئێند کۆتای‌یان دێت ئه‌م جاره‌ش ئه‌وه ده‌رباز بووم!
ئه‌وه دوای ساڵێک و شتێک ، دوای وه‌رگترنی سێ چوار به‌ڵگه‌نامه و دیپڵۆم، له هه‌مان شوێنم که ساڵی پێش لێی قه‌تیس مابووم... دیسان ده‌بێ له کار بگه‌رێم... هه‌مان هه‌مان دوو چاوی خێل!
مه‌نزوور: ئه‌وه دیسان هاتمه‌وه بۆ ئاوایی!
دیسان هاتمه‌وه سه‌ر مه‌نبه‌ری خۆم و چوون له به‌ر دڵی من به‌هاریش هاتۆته‌وه، دڵی ناشکێنم و ده‌ڵێم ئه‌ویش به‌خێر بێته‌وه.... بۆیه هاتنی من و به‌هار پیرۆز بێ ! که‌س نییه پێم هه‌ڵبڵێت با که‌مێک خۆم به خۆم هه‌ڵبڵێم!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر