خه‌ریکی هه‌واڵه‌کانی دونیا و ته‌قین و ته‌قانه‌وه و کوشت و کوشتاری دونیا بووم، بیرم کرده‌وه بڵه‌ی(بڵێی؟) چ شتێک زۆرتر له دونیادا خه‌ڵک بکوژێ؟ دیتم ئه‌وه‌ی زۆرتر له هه‌مووشتێک جه‌نابی ئیزرائیل ده‌هاژێنێ، نه به‌ڵای سروشته و نه نه‌خۆشی و وایروس، به‌ڵکو "نه‌زانییه"، سه‌رده‌می کۆن به‌م نه‌زانییه‌م ده‌گووت "که‌رێتی" به‌ڵام ئێستا مرۆڤی دوو پێ وا شووی لێ هه‌ڵکێشاوه که که‌مێک پێم داخه ناوی "که‌ر" ئه‌م بوونه‌وه‌ره مه‌عقووڵه خڕاپ که‌م! ده خۆتان بڵێن ئیمامزاده له سامه‌رابته‌قێته‌وه، "نه‌زانی" نییه 100 که‌سی به دوا دا بکوژرێ له سه‌ر دار و خشت و زێر؟ خوا ده‌زانێ چه‌ندی تریش بکوژرێ به‌م تۆڵه‌وه!
چاوم له "ده‌نگه‌کان" ده‌کرد ، دیتم پڕه له خه‌به‌ر و باسی گه‌ڕه‌کی ئێمه! که‌مێک دڵم پێی خۆش بوو وا دیاره کوردی بێ حیزبیش وازیان له کوردایه‌تی کردن به هه‌ڵپه‌رکێ هێناوه و به‌راست کوردایه‌تی ده‌که‌ن و که‌مێک جه‌م و جووڵه‌یان لێ په‌ێدا بۆت. له دووره‌وه وا دیاره! بۆ وێنه ئه‌م هه‌واڵانه:
په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید نمایشی فیلمی دۆکیومێنتی
دروشمی تورکیا کێشه‌ی کورد
ده‌کات
یان پێشانگای کاره‌کانی "دارا ئارام"
یان دانانی ماڵی کورد له تورێنتۆ
به‌ته‌مام سه‌ردانییان بکه‌م و هه‌رچی خزم و ئاشنا و ناسیاوی کورد و ناکورده هان ده‌ده‌م بۆ سه‌ردانییان و ئێوه‌ش که له‌م گه‌ره‌که‌ن وه‌رن ماڵه خۆتانه! به‌لکو کوردیش له تێکه‌ڵ ترین(له بابه‌ت نه‌ته‌وه‌وه) شاری دونیا ده‌نگێکی په‌ێدا کات!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر