ئه‌و وێبڵاگه بۆته سۆره و تۆره لێم، نه چاوم پێی هه‌ڵدێت نه ده‌توانم لیی هه‌ڵبرم! تا ئێستا کۆڵێک بابه‌تی نیوه‌چڵم بۆ نووسیوه که قه‌ت ته‌واو نه‌بوون! نازانم ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێ کردووه ته‌واو ده‌بێ یا نا.
مام هیوای هه‌نده‌ران ئیمه‌ێلێکی بۆ من و پێنج که‌سی تر له وێبڵاگ‌ئاوا ناردوه که بابه‌ته‌کانی خۆمان به ئینگلیزی وه‌رگێرین، ویستم هه‌وه‌ڵ به ئیمه‌ێل وه‌ڵامی ده‌مه‌وه و سپاسی لێ بکه‌م بۆ ناساندنی ئیمه به وێبڵاگ شاری هه‌نده‌ران، به‌ڵام گووتم نه‌کا هات و له‌م وێبڵاگ‌ئاوایه که‌سێک هه‌ڵکه‌وت بتوانێ ئه‌م ئیشه به جێ بێنی و هه‌رچی ئێمه نووسیمان بیکاته زمانی ئینگلیزی و دوایه گله‌یی بکات که بۆ پێمان ڕانه‌گه‌یاندووه.
خوشکی به‌رێز Debbie Dilley که به ناویDelal ده‌نووسێ به‌شداره له پرۆژه‌یه‌ک به ناوی Global voice که سه‌باره‌ته به ناوه‌رۆکی هه‌موو وێبڵاگه‌کان به هه‌ر زمانێک که هه‌یه! ئه‌م به‌رێزه وادیاره نوێنه‌ری ناساندنی وێبڵاگه کوردیه‌کان و تورکیه‌کانه. به‌داخه‌وه وا دیاره خۆی کوردی نازانی و ده‌بێ ناوه‌رۆکی وێبڵاگی کوردی که به کوردی سۆرانی ده‌نووسرێ بۆی بکرێته ئینگلیزی تا ئێمه‌ی کوردی خه‌تاکاریش که گوناهباری ئه‌وه‌ێن به زمانی خۆمان ده‌نووسین له دونیادا قسه‌مان بخوێندرێته‌وه! ده‌ی داده و کاکه‌کانی به‌رێز قۆڵ هه‌ڵماڵن و یارمه‌تی ئه‌م به‌رێزانه بکه‌ن.
من به داخه‌وه له به‌ر چه‌ند هۆیان ناتوانم یارمه‌تیده‌ر بم:
- کاتم که‌مه
- ئینگلیزی نووسینم زۆر له کوردی نووسینم باشتر نییه
- سیاسی نووسین نازانم و زۆر نێوانم ده‌گه‌ڵ نییه و به گشتی له سیاسه‌ت هیچ نازانم!
- حه‌زم له کاری گشتی نییه، فیر نیم له‌گه‌ڵ که‌س هاوکاری بکه‌م
- پێم وایه که‌سێک ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ناساندنی وێبڵاگی کوردان که هه‌موو زاره‌وه‌کانی کوردی، فارسی، تورکی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بزانی، یانی که‌سێک وه‌کوو "که‌زوان" !
و
-................ و هه‌زار به‌یانووی تر!
به‌ڵام منیش پێم وایه زمانی ئینگلیزی زمانی ئینتێرنێته و بۆ به‌رچاو بوون ده‌بێ به ئینگلیزی بنووسین... بۆیه هه‌ر له ماڵی خۆمه‌وه ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی هه‌ڵیدێننه‌وه.
.........................................................................
هاورێیه‌کم هه‌بوو و هه‌یه که هه‌موو جار قسه‌کانی ده‌گه‌ێشته قسه‌و باس و غه‌ێبه‌تی خه‌ڵک ده‌ێگووت دیسان بووم به قاز!
منیش سه‌ر له ئیواره‌وه سه‌ێر هه‌ستی قاز بوونم په‌ێدا کردووه.. که‌مێک زۆر ڕقم له خۆم هه‌ستاوه و ئه‌و هه‌ستی ناخۆشی قاز بوون هه‌ر له‌گه‌ڵمه! بمبوره گوڵم به‌ڵام بریا هه‌ر هاورێی ده‌رجه 3 بام و قاز نه‌بام!
........................................................................
زۆر شت سه‌یر بێتام له کاتی سه‌ێر ده‌قه‌ومێ، له کاتێکدا گوێت دێشێ و پێت وایه هه‌ردێ پیرتر و خوێنتاڵتر ده‌بی( هه‌ستی قاز بوونیش له سه‌ر جێی خۆێ!) و که‌سیش نییه بۆڵه‌ی له سه‌ر بکه‌ی، خوشکه‌زاکه‌ت پێت ده‌ڵێ:
when I grow up and you are old and lonely ,I will buy a house and take care of you!
له ئه‌ویتر که گه‌وره‌تره ده‌پرسی ئه‌ی تۆ چ ده‌که‌ی، ده‌ڵێ:
I will pay that someone else take care of you!
خوا ده‌زانێ چه‌ندساڵیتر ده‌ڵێن چی؟
..........................................................................
تا له بیرم نه‌چۆت، ئه‌و ساڵ ساڵی سه‌گه، بیلامانێ یانی ساڵی منه! ساڵی نوێتان پیرۆز بێ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر