17 ساڵ دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه، ئه‌وه دانیان به جێنۆسایدی کورد داهێنا بۆ مه‌حکوم کردنی Frans van Anraat. ئه‌مه ده‌ڵالی مه‌رگی زۆرتر له 5000 کورده. یاسایه‌ک که جێنۆساید تاریف ده‌کا ساڵی 1948 نووسراوه، 17 ساڵیشی گڕت تا کورد بگرێته‌وه!
According to the 1948 Geneva Convention, genocide is defined as "acts committed with the intent to destroy, in whole or in part, a national, ethnic, racial or religious group".
15 ساڵ زیندان بۆ ئه‌م کابرایه بڕاوه‌ته که له‌وانه‌یه کورت‌تر بێته‌وه، به‌ڵام ئێستا که ئه‌مانه بۆ ته‌فسیری یاسایه‌ک که له لایه‌ن خۆیان داندراوه ئه‌وه‌نده خاون با که‌مێک یارمه‌تییان بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی جێی فان ئانرات له زیندان که‌مێک خۆشتر بێ! من پێشنیارم ئه‌وه‌یه که ژووری ئه‌م کابرایه به وێنه‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه برازێننه‌وه و وێنه‌ی برینداران و مناڵانه‌ی دوایه به هۆی بۆمباران بێ ئه‌وه‌ی له‌وێ بن زه‌ختییان که‌وتۆته سه‌ر، دیواره‌کانی ژووره‌که‌ی داپۆشێ و هه‌موو ڕۆژێ کاتی نان خواردن فیلمی برینداران و پاشه‌رۆکه‌کانی هه‌ڵه‌بچه ببینێ...
ڕه‌نگه له‌و تاریکه سه‌لاته‌ی ڕۆحی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌دا تۆزقاڵێک مرۆڤایه‌تی مابێ و پێی بزورێته‌وه.. ڕه‌نگه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر