
ژوره‌که‌م خاوێن ده‌که‌مه‌وه . تۆزی وێنه‌کانت به په‌رۆیه‌کی نمدار پاک ده‌که‌مه‌وه، بیر له‌م چوار ساڵه‌ی ده‌که‌مه‌وه که تێپه‌ری بێ ئه‌وه‌ی بتبیستمه‌وه و بتبینمه‌وه و....سه‌یره ئێستاش ڕا نه‌هاتووم به "نه‌مانت" و سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ناتوانم باست بکه‌م بێ ئه‌وه‌ی چاوم پڕ نه‌بێ له ئاو یا بیرت بکه‌م بێ فرمێسک هه‌ڵوه‌راندن...ئێستاش نازانم بۆ "نه‌مانت" ده‌گریم یان بۆ خۆم بۆ " له ده‌ست چوونی بوونت"؟
ڕه‌نگه ئه‌وه ئه‌و به‌ش له ژیانی تۆ بێ که له من دا ده‌ژی و سه‌رلێشاواوی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌تی که ئاوا بۆێ په‌رۆشم؟ یان ڕه‌نگه دێریدا گووته‌نی"زیندوو ڕاگرتنی تۆ بێ بۆ وه‌پاش خستنی نه‌بوونت"
هه‌ر ئه‌و پێی وایه " کاتی مه‌رگی که‌سێکت، هه‌رچه‌ند خۆت بۆ ئاماده کردبێت ئیتر دونیای تۆ هه‌مان دونیا نییه، ڕه‌نگه شینگێری بۆ مه‌رگی خۆشه‌ویستێک هه‌ر ئه‌و کاته‌ی ده‌ست پێده‌کا که ئه‌م که‌سه ده‌بێته به‌شێک له "خۆت" . ڕه‌نگه کاتێک پێوه‌ندییک درووست ده‌بێ هه‌مان کات شینگێری بۆ له ده‌ست دانی ده‌ست پێده‌کات. ڕه‌نگه له‌م شینانه‌دایه له کات و ئیش و و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و ژیان مانای هه‌یه...."
نازانم ڕه‌نگه هه‌ر من نه‌بم که ڕانه‌یه‌م به نه‌مانت، ڕه‌نگه زۆر بن ئه‌م ڕوحانه‌ی که ده‌گه‌ڵ ئێمه‌ی به نێو زیندوو دا ده‌ژین... به‌س ده‌زانم به‌قه‌د هه‌موو دونیا بیرت ده‌که‌م.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر