هه‌موو به‌یانیان که وه‌بیر خۆم دێنمه‌وه بۆ ئه‌م ڕۆژه چ کارێکم هه‌یه، یه‌کێک له کاره‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌و وێبڵاگه به ڕۆژ که‌مه‌وه و هه‌موو شه‌وانه که خه‌ریکه خه‌وم لێ بکه‌وێت وێبڵاگی نه‌نووسراو و چه‌ندین کاری ناته‌واوی تر دێته‌وه بیرم و د‌ڵێم .. بۆ به‌یانی......
ئه‌مرۆ بریارم دا ئه‌و به‌یانه بێ که چاوه‌رێیم، نه‌کا هه‌ر وه‌ک نه‌قڵی په‌ریزادی لێ بێ که هه‌ر جار لێێان ده‌پرسی "که‌ی شوو ده‌که‌ێ؟" ده‌ێگووت "ئیشاڵا به‌هارێ...." هه‌رچه‌ند په‌ریزاد هه‌فتای تێپه‌ر کرد و ئه‌و به‌هاره قه‌ت نه‌هات... با به‌یانی منیش نه‌بێته به‌هاری په‌ریزاد!
ئه‌وه ئێستا له پیاسه‌ی ماڵی جیرانان دێمه‌وه و دیتم کیژۆله‌کانی کانی بڵاوه‌یان کردووه و کانیاویان چۆل کردووه، هیوادارم په‌شیمان ببنه‌وه! دڵنیا بن گه‌ڕانه‌وه له وێبڵاگ ئاوا دا گه‌لێک کارێکی خودا و مرۆڤ په‌سه‌ندانه‌یه!
هه‌روه‌ها ڕه‌شماڵیش بوو به ساڵێک که ده‌نووسێ، یه‌ک ساله نووسینی پیرۆز بێ .... لێره زۆربه‌ی وێبڵاگه‌کانی کراونه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ساڵێک جوانه‌مه‌رگ بوون، هیواداری ته‌مه‌نی درێژم بۆ ڕه‌شماڵ و خاوه‌نه‌که‌ی !
په‌کوو نووسینیشم وه‌کوو داپیرانی لێ هاتووه، هه‌مووی خه‌تای ئه‌و کابرایه‌یه ناوی نام داپیر!
چه‌ند ڕۆژ پێش تووشی خانمێکی "سابڵاخی" بووم،که لێی پرسیم خه‌ڵكی کوێم گووتم "سابڵاخ"! گووتی: "باوه‌ر ناکه‌م سابڵاخی بی!"
گووتم: بۆ؟
گووتی : ئاخر له‌هجه‌ی سابلاخیانت نییه، ئه‌و که‌له‌ماته‌ی ئیستفاده‌ی ده‌که‌ی زۆر نا ئاشنایه؟
که‌مێک که گوێم بۆ قسه‌کانی هه‌ڵخست دیتم "به‌شه‌ره‌فم" ئه‌گه‌ر فارسیم نه‌زانیبا بایی توورێک- مه‌به‌ست تووری کیلوی 2 قرانه- له قسه‌کانی تێنه‌ده‌گه‌ێشتم! که‌مێک دڵم خۆش بوو، که با نووسینی کوردیشم شێواو بێ ، به لانی که‌مه‌وه قسه‌کردنی کوردیم "حرف نداره"!!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر