پێم وایه هێشتاش ماوم!
ساعه‌ت 6 کاری ته‌واو ده‌بێ، ڕاست هه‌موو ڕۆژێ دێ و له سه‌نده‌ڵی ته‌نیشت من یا پشت سه‌ری من یا پێش من داده‌نیشێ، 2 مانگی دی ماڵی ده‌گوازێته‌وه بۆ 2 کوچه ئه‌وبه‌رتری، 3 ساڵه هاتۆته کانادایه، هێشتا نه‌بۆته سیتیزێن، داییکی سپانسێر کردوه بۆ کانادا، هێشتا کاره‌کانی ته‌واو نه‌بۆ، سه‌ربازی براکه‌ی کریوه‌ته‌وه، به ته‌مایه ئه‌ویش بێنێ بۆ ئێره ، ده‌گه‌ڵ پووری نێوانی نییه چوون بۆ شایه‌یه‌ی کچه‌که‌ی پرسی پێنه‌کردووه، داییکی 2 هه‌فته له بیمارستان که‌وتبوو، نازانم کام ده‌رمانی پێویست بوو که له‌وێ وه‌گیرنه‌ده‌که‌وت لێره بۆێ ناردووه! به ته‌مایه 1600 دۆڵار بدات و نومره‌کانی دانیشگایه‌یه‌ی ده‌ستکاری بکات که بتوانێ بچێ ماستره‌که‌ی وه‌رگرێ، ئه‌م شو شنیتسێلی مامر ساز ده‌کات، له سه‌ر رێگا مامری کریوه .
بێ ئه‌وه‌ی بیناسم به‌م ساعه‌ت و نیوه به‌شێکی زۆر له ژیاننامه‌ی ئه‌م خانمه که‌شف ده‌که‌م، بێ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م یا پرسیارێک بکه‌م..... بێ‌وچان و ماندوو بوون له سه‌ر یه‌ک ئه‌م ساعه‌ت و نیوه قسان ده‌کات، من شه‌ویلکه‌م شل ده‌بێ و هیلاک ده‌بم له جێی ئه‌و.
له‌م ڕێگا 2 ساعه‌ته‌یه‌ی هه‌موو رۆژێ ده‌بێ به رێوه بم تا بگه‌مه‌وه ماڵێ، یه‌ک ساعه‌ت و نیوی له ناو باسێک دام که له شاری جیران ده‌مهێنێته‌وه شاری خۆمان. دڵم خۆش کردبوو که کاتێکی باشه بۆ سه‌رخه‌و شکاندنێک بۆ ئه‌وه‌ی که‌م و کورتی خه‌وی رۆژانه‌می پێ پڕ که‌مه‌وه، که چی خوا چاکه بۆ ئه‌و کۆمپانییانه‌ی مۆبایل و سێلفۆن نه‌کا که زۆربه‌یان ئیواران به‌لاشن و بوونه دوژمنی خه‌وی من! له شانسی من هه‌ر که‌س دێته ناو ئه‌و باسه ، ده‌ست ده‌با بۆ مۆبایله‌که‌ی و کاتی خۆێ ده‌کوژێ و مێشکی سه‌ری من ده‌با! ئاخ بۆ چۆرێک ئارامی... داخ بۆ باسی بێ سێلفۆن!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر