دیسان به‌ره‌به‌ره‌ی وۆردکاپ هاته‌وه.... یانی من 4 ساڵه خه‌ریکی وێبڵاگ نووسینم! په‌کوو چه‌ند بێکار بووم و قه‌درم نه‌زانی!!!
ئێستا گه‌رچی ئینتێرنێتم له به‌ر ده‌سته ، تا نه‌گه‌مه‌وه ماڵێ نه ده‌توانم ئیمه‌ێڵه‌کا‌نم چاو لێبکه‌م نه به ماڵپه‌ره‌کان دا بگه‌رێم! بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌م چاویان له سه‌ر هه‌موو شت هه‌یه و هه‌تا براوزێر ده‌که‌مه‌وه، به ئه‌رز و ئه‌ده‌ب کارێکیترم بۆ داده‌تاشن!
کات کاتی وۆردکاپه و ئێستا ده‌توانی به ئه‌رخه‌یانی بڵێی کێ له کانه‌دا له داییک بۆ و کێ نا! یه‌ک خه‌ڵکی مێکزیکه، یه‌ک پۆڵه‌ند، ئه‌ویتر چینییه، ئه‌وه‌ێتریان ئینگلیس، هه‌رکامه‌یان داوای سه‌رکه‌وتن بۆ تیمی وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن و بازاری دمه‌چه‌قه و خۆ هه‌ڵکێشان گه‌رمه... ماشێنی هه‌ر که‌س ببینی ئاڵای له سه‌ر بێ ئه‌وه له کانه‌دا له داییک نه‌بۆ... شه‌قامه‌کان پڕن له ئاڵای سه‌ر ماشێنان!
پۆڵه‌ند ڕۆژی هه‌وه‌ڵ ده‌دۆرێنێ و "لێژێکی" به‌سته‌زمان ده‌ست به دڵێوه ده‌گرێ له تاوان! حۆزه‌ی مێکزیکی گه‌پی پێده‌دا و ده‌ڵێ" چاک دراوسێکانمان لێیان بردنه‌وه! چه‌ند رۆژی‌تریش له تیمی گوڵه‌ی ده‌به‌ێنه‌وه!" ... ده‌ڵێم" جا بۆ تیمی من؟ که‌ی من تیمم له‌وێ هه‌بۆ؟ حه‌زێ ده‌که‌ی 10 گۆڵێیان لێ بده!" ده‌ڵێ "ئای له بیرم نه‌بوو ، تۆ کوردی!".... وه‌ک هه‌میشه باس له سه‌ر فوتباڵ را دێته‌وه سه‌ر سیاسه‌ت...
ئاواتێکی دووره، به‌ڵام بڵێی رۆژێک له رۆژان، تیمی کوردستان بچێته ناو وۆردکاپ و منیش کاتی سه‌رکه‌وتنی جێژنی بگرم و کاتی دۆرانی له تاوانی ده‌ست به دڵمه‌وه بگرم؟ ...
جارێ هه‌ر له باری سیاسییه‌وه ده‌روانمه فوتباڵ و بۆیه هه‌ر ده‌ڵێم هوورا برازیڵ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر