۱۳۸۵/۰۴/۲۷
کولانه
جار جاره ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ت که لێ داده‌خه‌ن، وه‌بیرت دێته‌وه کولانه‌ش بۆ هاتنه ناو ژوور هه‌یه!ده‌ی به مه‌مباره‌کی منیش ئه‌وه له کولانه‌یه‌کی تاێبه‌ت ڕا هاتووم له وێبڵاگه‌که‌م دا بنووسم .... سه‌یره و سه‌یریش نییه که کاتێک فریای نووسین ناکه‌وی کۆشێک قسه‌ت هه‌یه بۆ باس کردن و مادام ده‌رفه‌تی نووسینت ده‌بێ، ده‌بینی قسه‌ت لێ بڕاوه! له ئێستاوه‌وه ناهێڵم قسه‌کانم به خه‌سار بچێ و له کوڵانه‌وه ده‌ێخه‌مه ناو وێبڵاگه‌که‌م، حه‌ێفه چه‌ند ساڵی به سه‌ر دا که ده‌چێ قسه‌کانم نه‌توانم بخوێنمه‌وه و خۆم پێیان پێنه‌که‌نم! چیم له هاوکاره‌کانم که‌متره که بیری کرووز و خانووی لای ئاوییان ده‌که‌نه‌وه بۆ داهاتوو بامنیش بیری خۆخافڵاندنی ده‌وری پیریم بکه‌مه‌وه!ده‌ی با بزانم ئه‌م کولانه‌یه ئیش ده‌کات؟
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر