زه‌نگ بۆ کۆمپانییه‌ی لێده‌ده‌م که 3 دۆڵار و نه‌ختێک زۆرتر پاره‌یان له کارته‌که‌م ده‌رکێشاوه، ده‌پرسم بۆ؟
پێم ده‌ڵێ ڕاوه‌سته با چاوێک له حیسابه‌که‌ت بکه‌م... دوای ماوه‌یه‌ک ده‌ڵێ: تۆفان و باران خه‌ساره‌تی گه‌یاندۆ!
ده‌ڵێم یانی چی ؟ من ده‌بێ پاره‌که‌ی بده‌م؟
ده‌ڵێ : من باسی ئه‌و بارانه‌ی ده‌که‌م ئێستا ده‌بارێ، پێم وابێ ئێستا خه‌ساره‌تی گه‌ێاندۆ و من ناتوانم حیسابه‌که‌ت چاو لێبکه‌م!
ده‌ڵێم : ببوره، من ده‌رێ نابینم تا بزانم باسی چ ده‌که‌ی!
له‌م 8 ساعه‌ته‌ی لێره‌م ئاگام له ده‌رێ نییه، نه ده‌زانم سارده ،گه‌رمه ، بارانه، یا تۆفانه؟ قه‌تیس ماوم له ناو چوارچێوه‌یه‌کی خۆڵه‌مێشی و بچووک!
-------------------------------------------
هه‌ست ده‌که‌م وه‌ک کۆمپانی IKEA م لێهاتووه. سارد و سڕ و بێ‌هه‌ست! هه‌موو هه‌ستی خۆش و تاێبه‌تی ئه‌وم به گووتنی ئه‌وه‌ی که "زۆریش شتێکی تاێبه‌ت نه‌بوو" تێک دا! ئێستاش که وه‌بیرم دێته‌وه چۆن ده‌م و چاوی که پڕ له خۆشی و تروسکه بوو دوای قسه‌ی من داچۆرا، شه‌رم دامده‌گرێ! یا من زۆر بێ هه‌ست بووم، یا ترسام....
----------------------------------------
هه‌موو ڕۆژێ که ده‌گه‌مه‌وه، دیا ده‌ڵێ: چ بوو؟ ماشێنه‌که خڕاپ بوو؟ پێم وایه ئه‌وه‌نده نیگه‌رانی گه‌ێشتنه‌وه‌ی من نییه که هی ئی ماشێنه‌که‌یه!
ئه‌وه لێره‌م نووسی تا له بیرم نه‌چێ که گه‌وره بوو به چاوی داده‌مه‌وه !
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر