چیرۆکی کابراتان بیستووه که به گیره‌یه‌کی سووری كاغه‌ز ده‌بێته خاوه‌ن ماڵ؟
چیرۆکه‌که ئاوا ده‌ست پێده‌کات: کابرا که ناوی "کاێڵ"ه گیره‌یه‌کی سوور داده‌نێ بۆ گۆڕینه‌وه، چوون به ته‌مایه ببێته خاوه‌ن ماڵ. مه‌رجه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م گیره‌یه به شتێکی گه‌وره‌تر و پڕ به‌هاتر ده‌گۆڕێته‌وه به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی شته‌که خۆێ ده‌چێته لای ئه‌م که‌سه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵ ده‌کات.
ئاوا کاێڵ هه‌م ده‌بێته خاوه‌ن ماڵ، هه‌م ده‌بێته خاوه‌ن ماڵپه‌رێکی پاره‌ده‌رهێنه‌ر! ئێستاش بانگه‌وازی میوانییه‌کی گه‌وره‌ی داوه له ماڵی داهاتووی که به زووی ده‌چێته ناوی و داوه‌تی هه‌موو خه‌ڵکی دونیای بۆ ئه‌م شاره بچووکه و ماڵه‌که‌ی کردووه.... ئه‌گه‌ر هاتن له سه‌ر رێگاوه سه‌ری منیش بده‌ن!
--------------------------------------------------------------------
ماێکرۆسافت له داخ گووگڵ ئامرازی شوێن دیتنه‌وه‌ی 3 سووچی داناوه به ناوی Windows Live Local که ده‌توانی شوێنێکی به ته‌مای دیتنی له چاوی باڵنده‌وه ببینی.( خوا ده‌زانێ باڵنده چۆن دونیا ده‌بینێ، به‌ڵام ماێکرۆسافته ئیتر!)
بزانین ته‌قه‌ی ئه‌م ئامرازه که‌ی ده‌ردێ!
-----------------------------------------------------------------
باسی ماێکرۆسافت کرا! هه‌رچه‌ند ڕقم له نه‌رمه‌واڵه‌کانێتی (+ ماوسه‌که‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ردی دامێ!)، خۆشم له خاوه‌نه‌که‌ی دێ.
بیڵ گێتس ئه‌م ئاخری هه‌فته‌یه دێت بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له تۆرێنتۆ بۆ یارمه‌تی کۆ کردنه‌وه دژی نه‌خۆشی ئێدز ، پێشاوپێش خۆێ 500 میلیون دوڵاری داوه بۆ یارمه‌تی دژی ئێدز و ماڵاریا و چه‌ند نه‌خۆشی تر که بێ وچان له ئافریقا و ئاسیا خه‌ڵک ده‌کووژێ.
ڕه‌نگه بڵێن ئه‌و ڕه‌قه‌مه بۆ ده‌وڵه‌مندترین مرۆڤئ دونیا چ نییه، به‌ڵام ده‌وڵه‌مندی ئاوا زۆرن و که‌میشیان له پاره خۆش ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن! هه‌موویانیش ده‌زانن مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی پێداویست نییه بۆ ژیان، به‌ڵام چاوی ته‌ماحه که قه‌ت پڕ نابێ....
تۆ له جێی بیڵ گێتس بایه‌ی چت ده‌کرد؟
------------------------------------------------------------------
ده‌ی با نه‌چمه ناو خه‌ێاڵان، با له به‌ر
کولانه‌ی لاچم و بچمه‌وه زگ کاره‌کانم تا نانی شه‌وێشم نه‌براوه!
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم که‌س هه‌یه "گوڵه‌گه‌نمێکی" (خۆم ناڵێم، گوڵه‌گه‌نمی مه‌زرایه ده‌ڵێم!) پێویست بێ؟
ده‌ێگۆڕمه‌وه به شتێکی گه‌وره‌تر و به قه‌ێمه‌تتر، به ته‌مام ببم به خاوه‌ن باخێکی ئاڵوباڵو!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر