۱۳۸۵/۰۶/۰۷
wizzzzzzzzzzz
ده‌مێکه ئه‌م بابه‌تانه‌ی لێره نووسیومه نه‌مناردۆ بۆ کوردبڵاگێر، له‌م کولانه‌وه ده‌ستم به ئیمه‌ێله‌کانم ڕاناگات تا ئه‌و په‌سوۆرده سه‌ێر و سه‌مه‌ره‌ی بۆیان داناوم کۆپی بکه‌مه‌وه، ئه‌و کاره هاتۆته ریزی یه‌کی "تو دو لیست"ی من ! ئێستا که له‌پتاپه نازداره‌که‌م دوای مانگێک چاک بۆته‌وه، به‌س کاتم ده‌وێ تا هه‌موو شت دامه‌زرێنمه‌وه و زۆر کاری دواکه‌وتو بخه‌مه‌وه سه‌ر گه‌ڕ.ئه‌وه به ته‌مام لێره ئه‌م کارانه بنووسم به‌ڵکو له به‌ر شه‌رمه و عه‌ێبه هه‌رچی زووتر جێ به‌جێیان بکه‌م.شوێنێکی تاێبه‌تم بۆ ریزی وێبڵاگه‌کان و 3-4 کاری‌تر به کرێ گرتووه که ئه‌م ریزه به‌سته‌زمانه ڕاگوێزم بۆ ئه‌وێ تا هه‌ر که‌س خۆێ وێبڵاگی هه‌بوو ناوی خۆێ ڕاسته‌و خۆ له ریزه‌که باوێ. ئاوا تووشی ته‌مه‌ڵی من بۆ به‌رۆژ کردنی ریزی وێبڵاگ نابن. به‌س ئه‌و هه‌فته‌یه‌شم له سه‌ر ڕاوه‌ستن، یان له ته‌مه‌ڵی واز دێنم ، یان تێدا ده‌چم و بێ سه‌ر و شوێن ده‌چم ...
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر