ئه بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌م ده‌مێک پێش که چووم بۆ دیتنی فیلمی نوێ به‌همه‌نی قوبادی نووسی به‌ڵام به هیوای به سه‌رداچوونه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆر له سه‌ر ده‌ستم مابۆوه! تا ساڵی به سه‌ردا نه‌چۆ با پۆستی که‌م!
-------------------------------------------------------------------------------

ئه‌مسالیش وه‌ک هه‌موو ساڵان که ده‌ڵێی ده‌بێ بچمه فیڵمێک له فێستیڤالی فیلمی تۆرۆنتۆ و ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش ده‌ڵێی ده‌بێ فیلمی نوێ به‌همه‌نی قوبادی بخاته ناو ریزی فیلمه‌کانی ، چووم بۆ دیتنی "نیوه مانگ" ! به‌ڵام هه‌رچی بیری لێده‌که‌مه‌وه نازانم باسی چی ئه‌م فیلمه بکه‌م ! له باری تێکنیکی له هه‌موو فیلمه‌کانی سه‌رتره، به‌ڵام بۆ بابه‌ت و فۆرم، ده‌ڵێی نه قسه‌یه‌کی نوێ پێبێت و نه ساخ بۆته‌وه چ فۆرم فیلمێکی ده‌وێ ساز بکات! به قسه‌ی خۆی ئه‌م فیلمه داواکراوه بو ساڵرۆژی له داییک بوونی مۆزارت، به‌م هۆیه به‌همه‌نی قوبادی بابه‌تی ژنانی هونه‌رمه‌ندی کوردی بێبه‌ش له ئازادی نیشاندانی هوونه‌ری موسیقاژه‌نی و ئاوازی خۆیان هه‌ڵده‌بژێری و له ناو چوارچێوه‌ی دڵخوازی کوردی بڵاوی ئه‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری سنوور داێده‌نێ، هه‌رچه‌ند له ناو فیلمه‌که وه‌ک نیمادێک "سنوور" که ناسازه، جێ دێڵن تا نه‌کا له ڕێگا بیانهێڵێته‌وه!
ڕه‌نگه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی قوبادی هه‌ڵێده‌بژێرێ، گووتن و گووتنه‌وه‌ی دووباره بگونجێ، به‌ڵام دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه و ئه‌م هه‌موو فیڵمه‌ی ساز کراوه که‌مێک دووپات کردنه‌وه‌ی شتێکی جارێک جوان ده‌رچۆ هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کان به فیڕۆ ده‌دا... ده‌نگێکی ون بووی که له "گۆرانییه‌کانی زێده‌که‌م" کپ بۆ له ئه‌م فیلمه‌دا دووپات ده‌بێته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی له ریشه‌وه هۆیه‌که‌ی بناسێندرێ ، ئه‌م دووپات بوونه‌وه له خوڵقێنه‌ر بوونی ده‌رهێنه‌ر که‌م ده‌کاته‌وه و بۆ منی که بۆته عاده‌ت بۆم که هه‌موو فیلمه‌کانی ببینم له ئاخر دا هه‌ر ئه‌م پرسیاره ده‌مێنێته‌وه که "ده‌ی دوایه؟؟"
له لانێکی‌تره‌وه زۆر شت بۆم روون بۆوه که نه‌مده‌زانی: گۆیا له هه‌مو شوێنێکی کوردستان بگره له ده‌ر و دێهات و شاخ و کێو ئینتێرنێتی وایرلێس هه‌یه و مامۆ له‌وێرا بو "کوره‌کان" ئیمه‌ێلی ده‌نارد! من ده‌ڵێم له‌خۆڕا له‌م غه‌ریبی و گرانییه دا دانیشتووم و مانگانه 60-70 دوڵار پاره‌ی ئینتێرنێت ده‌ده‌م، با بچمه‌وه کوردستان!
هه‌ر له کوردستان دێهاتێک هه‌یه که 1334 ژنی موسیقاژه‌ن و گورانیبێژی له ئه‌سیر کراوه! ئاخر ماڵت نه‌رمێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ساره‌تێک هه‌بێ که هه‌موو ئه‌سیرن، دوایه که به ته‌مای نه‌ماد و سیمبۆڵ و شتی ئاوای ، وای ده‌رمه‌هێنه کابرای کانه‌دایی بگه‌رێته‌وه پێم بڵێ: It's so sad, where is this place , can we do something for them?
ئاخری نه‌مردم و فیلمی کۆماندووی کوردیشم دیت! ئه‌م هه‌موو کۆماندۆبازییه بۆ ڕاپه‌راندنی کوڕه‌کانی مامۆ له سنوور و له‌بیر چوونه‌وه‌ی سوژه‌ی سه‌ره‌کی که هه‌مان مامۆ و نیوه مانگ بی...
ده‌ی با لێره بیبرمه‌وه، ئه‌وه هه‌ر بۆچوونی منه، ڕه‌نگه ئێوه له‌م بابه‌تانه‌وه فیلمه‌که‌و به دڵ بێ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر