
ده‌ڵێن که ده‌که‌وێ غه‌ریبایه‌تی ئه‌و شته‌ی خۆشیشت نه‌ویستووه له به‌ر چاوت شیرن ده‌بێ، من که به مناڵی ڕقم له ئه‌و حه‌مامه بوو به دیتنی وێنه‌که‌ی بزه‌ییم پێ هات و له دڵی خۆم دا گووتم که‌س نییه قۆدۆک ڕه‌نگ له دار و دیواری ئه‌م حه‌مامه خه‌رج کات و که‌مێک پێی ڕابگات؟ خۆ فه‌قیره هێشتاش خه‌رجی خۆێ ده‌ردێنێ!
له مه‌هاباد ته‌مه‌نی هیچ بنایه‌ک ناگاته 50 ساڵ (مزگه‌وتی سوور و بداق سوڵتان نه‌بێ!) و لێی ده‌گه‌رێن تا خۆ به خۆ برووخێ و دیسان بنایه‌کی ناحه‌ز و نارێکی به مۆدی نوێ ساز ده‌که‌ن که نه ده‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی خه‌لکه‌که ده‌گونجێ نه ده‌گه‌ڵ پێداویسته‌کانیان، دیاره زووتر له مۆدی کراس و ده‌ستمالیش مۆدی بناکان به سه‌ر ده‌چێ، له‌م وێنانه‌دا دیتم که مۆدی نوێ باڵاخانه‌ی به‌رزه له سووچی شه‌قامه‌کان بۆ دوکتوران! بڵێی ئه‌م باڵاخانانه ئاسانسۆریان هه‌بێ؟ ده‌نا کابرای نه‌خۆش چۆن 4-5 نهۆمان وه‌سه‌رده‌که‌وێ؟
ماوه‌یه‌ک پێش له سایتی بی بی سی فارسی وێنه‌کانی کۆنسولی تێزاری روسیا له مه‌هاباد سه‌رنجی ڕاکێشام! ئه‌م وێنانه له مابه‌ێنی ساڵی 1913 تا 1914 هه‌ڵگرتراوه.

بزانن 93 ساڵ چه‌نده جیاوازی هه‌یه؟


له بارێکه‌وه جیاوازیان نییه... له وێنه‌کانی 1913 دا هیچ ئاسه‌وارێک له ژنی کوردی مه‌هابادی نییه و له وێنه‌کانی 2006 دا بێجگه له ژنه کۆتاڵ فرۆشه‌کان هیج ژنێکی تر دیار نییه... مه‌هاباد شاری ژنه نادیاره‌کان!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر