چراکانی سینما که هه‌ڵ ده‌بێ، چاوێک له یه‌ک ده‌که‌ین... چاوه‌ڕێم نوکته‌یه‌کی جوانی فیلمه‌که باس بکات، ئاخر زگی خۆم پڕه له قسه باسی که‌م! ده‌می لیچ ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ پاره‌ی بلیته‌کانی ده‌وێته‌وه!... ده‌ڵێم هیچ زه‌وقی فیلم دیتنی نییه و لێیده‌گه‌ڕێم باسی فیلمه‌که‌ی ده‌گه‌ڵ ناکه‌م!
ڕۆژه‌کان تێده‌پەڕن و هه‌موو ڕۆژێ چه‌ند چرکه‌یه‌ک بێ ئه‌وه‌ی خۆم بمهه‌وێ بیر له "Volver " ده‌که‌مه‌وه، ده‌ڵێی خۆم له فیلمه‌که‌دا ژیاوم و چیرۆکی فیلمه‌که به دوای خوێدا من ده‌کێشێته دونیای فانتزی. چیرۆکی "رامۆندا"، "ئیرنێ" ، "سۆلێ" ، "پائولینا" و له هه‌موان گرینگتر "ئاگوستینا" . سه‌یره به‌ڵام دوێنێشه‌و له ناو خه‌ونم دا به یه‌که‌وه دانیشتبووین نانمان ده‌خوارد!
volver ( گه‌ڕانه‌وه) چیرۆکی ژیانی ئاسایی ژنانه، ژنانێک که ڕه‌نگه قه‌ت وه‌به‌ر چاوی که‌س نه‌یه‌ن و قه‌ت پێت وانه‌بێ چیرۆکێکی تاێبه‌تیان هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر یه‌كییان بۆخۆی تاێبه‌ته و ژیانێکی تاێبه‌تیشی هه‌یه و هه‌ر یه‌كییان بۆ مانه‌وه و هه‌نگاوی ڕۆژانه‌یان حه‌ولێ ده‌ده‌ن و ده‌که‌ون و هه‌ڵده‌ستنه‌وه. هیچییان قاره‌مان نین، هیچییان به ناو بانگ نین و هیچییان زۆریان له ژیان ناوێ. لێیان گه‌ڕێی ده‌بنه ڕۆحێکی خزمه‌تکار که نه‌دیترێ به‌ڵام بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ کاره ناته‌واوه‌کانی، بۆ ساڕ‌ێژ کردنی برینێکی کۆن... حیکایه‌تخوانی ئه‌م چیرۆکه " پێدرۆ ئالمۆدۆڤار" ئه‌وه‌نده به وردی و ژیرانه له دونیای ژنان نزیک ده‌بێته‌وه که حیکایه‌تی ئه‌وان به‌م شێوه‌ی که هه‌یه ، باس ده‌کات. ورد و ناسکه چونکه هه‌رچی باسی ده‌کات به‌س به دوو چاوی وردبین ده‌دیترێ و ژیرانه‌یه چون حه‌وڵ نادات باسی شتێک بکات که هیچ سه‌ری لێده‌رناکات، شتێک وه‌ک هه‌ستی ژنان! هه‌رچی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌یه و هه‌ر هه‌مان ره‌وایه‌ت به‌سه بۆ تێگه‌یشتن.
له ناو فیلمه‌که گۆرانییه‌ک هه‌یه که ناوی فیلمه‌که له ئه‌م گۆرانییه ڕا وه‌رگیراوه، ئه‌م گۆرانییه خاڵی گرێدانه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه‌یه. ده‌توانن گۆرانییه‌که لێره ببینن . له وه‌رگێرانه ئینگلیسیه‌که‌ی که زۆریش ڕه‌وان نه‌بوو به‌شێکی گۆرانییه‌که‌م کردۆته کوردی (شه‌ل و کوت!) تکایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی تێدایه بۆم ڕاست که‌نه‌وه.
من له ڕابردویه‌ک ده‌ترسێم
که ده‌گه‌رێته‌وه و له ناو ژیانی ئێستام، به‌رامبه‌رم ده‌وه‌ستێ
من له کاتی شه‌وان ده‌ترسێم
کاتێک خه‌ونه‌کانم ده‌مگیرسێننه‌وه و زوو تێده‌په‌رن و
بیره‌وه‌رییه کۆنه‌کان دێن بمێننه‌وه
دره‌نگ یا زوو ده‌بێ له ڕێگا بوه‌ستین ...
گه‌رچی فه‌رامۆشی ، که هه‌موو بوونێک وێران ده‌کات،
هیوا کۆنه‌کانی کوشتووم ، له باڵ یه‌کی هه‌ڵبریون،
دیسان من تروسکه‌ی ئومێدێکی بچووکم شاردۆته‌وه،
ئه‌وه تاقه به‌خته‌وه‌رییه له ناو دڵمدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر