به درۆزنم مه‌زانن به‌ڵام بڕوام وایه زستانان کانادا گه‌رمترین وڵاتی دونیایه! ئه‌وه دووهه‌م زستانه لێی دوور ده‌بمه‌وه و زۆرتری هه‌ست پێده‌که‌م. ئه‌م جاره هاتم و نه‌هاتم تۆفان هات به‌ره‌و پێشوازم و گرم 30 که‌سی کوشت و کۆڵێک خه‌ساره‌تی گه‌یاند! نوکته له‌وه دایه که له کانادا ده‌زانن زستانه و خۆیان بۆ ئاماده کردووه، بۆیه که له ماڵی، ماڵه‌که‌ت گه‌رم و گوڕه، که ده‌چی ده‌رێ له ئوتوبووس و تاکسی و بازار گه‌رم کراوه، ئاخر زستانه! لێره ده‌ڵێن نا، کوا سارده؟ خۆ ئوروپا ئه‌وه‌نده سارد نییه! چاو له تێرمۆمیتر ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێستا هه‌وای ژوورێ 21 ده‌ره‌جه‌یه، پێی ساردی من ده‌ڵێ نه‌خێر سیفر ده‌ره‌جه‌یه! ئیتر تۆبه زستانان له کانادا وه‌ده‌ر ناکه‌وم!
من له سیاسه‌ت ناگه‌م، به‌ڵام گوێم بۆ چه‌ند که‌سی ماقوڵ هه‌ڵخستبوو باسی سیاسەتیان ده‌کرد و جیا بوونه‌وه‌ی حیزب و ده‌سته‌کان و باس له حیزبی دێموکرات کرا و جیا بوونه‌وه‌ی ئێستای.... یه‌کیان گووتی ده‌مێک پێش ئه‌م ناکۆکیه‌م پێش بینی کردبوو و بابه‌تێکم له سه‌ر نووسیبو، به‌ڵام کامپیوتێرم نه‌بوو بڵاوی که‌مه‌وه نوسراوکه‌م به فیرۆ چوو! به‌خوا خه‌فه‌تم خوارد بۆ بێ کامپیوتێری ئه‌م براده‌ره، بڵێێ کامپیوتێری هه‌با و ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاو کردباوه ئه‌م حیزبه دووپارچه نه‌بووبا؟ خه‌ریک بوو له شاقوڵی خۆم واز بێنم و بیده‌مێ نه‌کا کوردایه‌تی خه‌ساره‌تی دیکه‌شی تووش بێ!
باس باسی دوو پارچه بوونی حیزب و سازمانه‌کان هات، بیرم کرده‌وه ئێستا هه‌ر پارچه‌یه به‌زم و ئاهه‌نگی ساڵانه‌یان به جیاواز ده‌گرن و ئێمه‌ش ده‌توانین زۆرتر بچینه هه‌ڵپه‌رکێ! دوایه وه‌بیرم هاته‌وه که ئاشنایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بچینه هه‌ڵپه‌رکیی یه‌کێک له‌م باڵانه ئاوا بانگه‌وازی بۆ هه‌ڵپه‌رکێی خۆیان ده‌کرد که "وه‌ره هه‌موو هی لای(ناوچه‌ی) خۆمانن! " بیرم کرده‌وه ئاوا بچێته پێش هه‌ر ناوچه‌یه بۆ خۆێ ده‌بێته ساحێب باڵێک له‌م حیزب و سازمانانه... جا بزانین ئه‌وکات چه‌ندمان هه‌ڵپه‌رکێ ده‌بێ!!!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر