هه‌فته‌یه‌که له سه‌فه‌ر هاتوومه‌وه، ئه‌وه‌نده غه‌ێبه‌تی هه‌وای ئوروپیم کرد، سه‌رما ره‌پێی نامه ئێره، به‌ڵام..... به‌ڵام ئێره هه‌رچی ساردیش بێ تا کاره‌با هه‌یه هه‌ستی پێناکه‌م. له ژوورێ دانیشتووم و خۆری زستانێ ناو ژووره‌که‌ی پڕ کردووه و له گه‌رمان که‌لێنم داوه به په‌نجه‌ره‌ی! ده‌ره‌وه‌ش سارده ، چ ساردێک... 25 ژێره‌وه‌ی سیفر! پیاو یا ژنم ده‌وێ بچێ بۆ پیاسه!
باسی که‌لێنی په‌نجه‌ره‌م کرد که ته‌واوی ئه‌وساڵ بۆخۆی ئاوه‌ڵه بووه. خوشکه‌زام خه‌تای گڵۆباڵ واڕمینگی به سه‌ر من و هه‌موو خه‌ڵکی نیشته جیی کانادا و ئامریکا داده‌هێنا! ده‌ێگووت ئێمه هه‌ر ئاگامان له مه‌سره‌فی ئینێرژیه، ناو ماڵه‌کانمان زۆر گه‌رم ناکه‌ێن و به دوچه‌رخه یا به پێیان هات و چۆیه ده‌که‌ێن و ماشێنه‌کانمان بچووکن و بێنزینی که‌م ده‌سووتێنن و زبڵه‌کانمان ریساێکڵ ده‌که‌ێن، تۆش ماڵه‌که‌ت ئه‌وه‌نده گه‌رم ده‌که‌ی که په‌نجه‌ره‌که‌ت هه‌میشه ئاوه‌ڵه‌یه!
منی خه‌تابار له گه‌رم بوونی دونیا، ئه‌وه بڕیاره حه‌وڵ بده‌م تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی له ده‌ستم دێت بیر له داهاتووی نه‌وه و نه‌تیجه‌کانی خوشکم بکه‌مه‌وه و نه‌هێلم بچنه ژێر ئاو! زبڵه‌کانم پێشتر جیاده‌کرده‌وه ئێستا زۆرتر سه‌رنجی ده‌ده‌مێ له پیتم ده‌رنه‌چن، بۆ گه‌رم بوونی ژووره‌که‌م هیچم له ده‌ست نایه ، به ده‌ست خاوه‌ن ئاپارتمانه‌که‌یه. تا ده‌توانم به باس و مێترۆ هات و چۆیه ده‌که‌م ، به‌ڵام ناوێرم به‌م سه‌رمایه به پێیان بڕۆم یا دوچه‌رخه لێخورم!
چیدیم له ده‌ست دێ؟ دونیا ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که به فوی منیش فێنک نابێته‌وه. پێم کرابا که‌مێک له‌م هه‌وا بێ مێشووله‌یه‌م هه‌ڵده‌گرت بۆ رۆژی مه‌بادا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر