جه‌ماوه‌رێکی زۆر له سه‌ر ویستگه ڕاوه‌ستاون، ماشێن که ده‌گاتێ هه‌موو هێڕشی بۆ ده‌به‌ن که زووتر سوار بن، منیش پاڵه‌و په‌ست سوار ده‌بم و شوێنێک ده‌دۆزمه‌وه ده‌ست به میله‌کان ده‌گرم نه‌که‌وم. ژنێک که له په‌نام ڕاوه‌ستاوه چاوێک له من و زگم ده‌کات، ئه‌وه‌نده‌م چاو تێده‌بڕێ تا ئاوڕێکی لێده‌ده‌مه‌وه. زوو ده‌ڵێی: ده‌ته‌وێ یه‌کێک هه‌ستێنم تۆ دانیشی؟ چاوێک له جه‌ماعه‌تی دانیشتوو ده‌که‌م، هیچیان وێ ناچن بێ جنێودان به من هه‌ستن! ده‌ڵێم: نا، چه‌ند ویستگه‌ی‌تر چۆل ده‌بێ، جێی دانیشتنیش زۆر ده‌بێ. ده‌ڵێ: ئاخر ته‌جره‌به‌ی ئیستای تۆم هه‌یه ده‌زانم چه‌ند ناخۆشه به پێوه بوون.سپاسی لێ ده‌که‌م و ده‌ڵێم نیگه‌ران مه‌به، ئێستاش ده‌توانم به پێوه بم.
جاران که ده‌گه‌ێشتمه‌وه سه‌ر کارێ، هاوکاره‌کان زۆر زۆره‌که‌ی به چاک و خۆشێیه‌ک یا بۆڵه‌یه‌کی تێکنیکی به‌ره‌و پیلم ده‌هاتن. ئێستا به نیگایه‌کی دڵوڤانه‌وه به‌ره‌و پیلم دێن و به تاێبه‌ت داێکه‌کان ڕامده‌گرن، ده‌ستێک به زگم دا‌دێنن، حاڵ و ئه‌حواڵی به‌به و خۆم ده‌پرسن و باسی بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن کاتێک وه‌کوو من بوون. له‌م وت و وێژانه‌دا که قه‌ت پێشتر بۆ من هه‌ڵنه‌که‌وتبوو، زۆر شت بۆ من ده‌رکه‌وت. بۆ وێنه تازه زانیم مۆن و مرچترین هاوکارم چه‌نده مێهره‌بانه و داێیکی سێ مناڵانه و کاتێک مناڵی گه‌وره‌ی له زگدا بۆت، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێخانمان و ئاواره‌ی شه‌قامان بۆت.
هاوکاره به ره‌گه‌ز چینیه‌که‌م، هه‌رکاته‌ی خوارده‌مه‌نییه‌کی خۆش و تاێبه‌تی پێیه ، به‌شێکی دێنێت بۆ من ، ده‌ڵێ ها ئه‌وه بخۆ بۆ مناڵه‌که‌ت باشه! هه‌ر ئه‌و بۆی باس کردم که چه‌نده به ئاواتی مناڵی دووهه‌م بوو به‌ڵام له به‌ر یاسای تاقه مناڵی چین نه‌ێتوانیوه مناڵیتری هه‌بێ.
هاوکاره به ره‌گه‌ز فه‌رانسه‌ویه‌که، باسی مناڵێک ده‌کا که دوای جیا بوونه‌وه‌ی له به‌ر خۆی برد و ئێستاش که ئێستایه په‌شیمانه که نه‌یوێراوه به ته‌نیا مناڵه‌که گه‌وره کات.
ئه‌م نه‌هێنیانه قه‌ت نه‌ده‌گووترا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌به‌یه له گۆڕێ‌دا نه‌با! وابزانم داێکه‌کان کۆدێکی نه‌هێنیان هه‌یه و کاتێک ده‌توانی ئه‌م کۆده بشکێنی که خۆت پێ بنێیه‌ی مه‌یدانی ئه‌وان. کاتێک که کۆده‌که‌ت شکاند تازه نیگای دڵۆڤانیان ئه‌سیرت ده‌کات و خۆت ده‌بی یه‌کێک له ئه‌وان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر