هه‌فته‌ی پێشوو چوومه لای دوكتوری ددان بۆ خاوێن كردنه‌وه, له‌م حه‌وت هه‌شت مانگه‌ی دا ئه‌وه دووهه‌م جاره ده‌چم بۆ ئه‌و كاره. جاری هه‌وه‌ڵ دوكتۆره‌كه ئه‌م خاتوونه‌ی كه قه‌وڵ وا بوو كاره‌كه بكا به "خانیمی دوكتۆر فیلانی" ناساندی, منیش له دڵی خۆمدا گووتم ئه‌وه‌ش دوكتۆرێكی ددانیتری كۆچه‌ر كه ئیستا نه‌ێتوانیوه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئێره‌ی وه‌رگرێ و خه‌ریكه له‌م ڕێگه‌یه به‌ڕه ده‌چێت!
خانیمی دوكتور كه زانی دووگیانم و گه‌نمیڵه‌م هه‌یه زوو ده‌ستی كرد به پرسیار سه‌باره‌ت به حاڵ و ئه‌حواڵم. كه‌مێك رێنوینی كردم كه له‌م ماوه‌یه‌دا چ بكه‌م و چ نه‌كه‌م و به‌ڵێنی دامێ كه ده‌بێ جارێكی‌تریش ده‌بێ پێش هاتنی گه‌نمیله بچمه‌وه بۆ ئه‌م ئیشه خۆشه!
له كاتی ددان خاوێن كردنه‌وه‌دا زۆرتر خه‌ریكی پرسیار سه‌باره‌ت به گه‌نمیله بوو تا ددانم! منی زار داپچراویش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌متوانی به ئیشاره وه‌ڵامیم ده‌داوه!
جاری دووهه‌م كه چوومه‌وه لای ئیدی ده‌مزانی خانیمی دوكتۆر, دوكتۆری ژنان و زا و زی بۆت! ئه‌م جاره‌یان بێ ئه‌وه‌ی پێم سه‌یر بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانم ده‌داوه‌ه و ریپۆرتی حاڵ و ئه‌حواڵی خۆم دایه! هه‌ر وه‌ها پێم گووت كه به‌یانی كه لای دوكتۆری خۆم بووم به پێنج چركه فشاری خوێنی گرتووم و دڵی گه‌نمیله‌ی گوێداوه‌تی و ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌بوونی گرتووه و گووتویه‌تی پێرفێكت!
گووتی دیاره گرفتێك له كارت دا نییه كه وا زوو بریاری داوه حاڵت پێرفێكته!
كاره‌كه‌ی كه ته‌واو بوو, گووتی تاوێك راوه‌سته شتێكی‌تر تاقی كه‌مه‌وه! ده‌ستی برد بۆ گوێزینگی لاقم و گووتی نا زۆر باشه, تووشی هه‌ڵمسان نه‌بووی! ترسام دوكتۆری خۆت له ئه‌وه‌ی خافیڵ بوبێت.
هه‌ستم كرد ئێستا ده‌بێ ئه‌م دوكتۆره چه‌نده بیری ئیشی پێشووی بكات, ئه‌م دوو جاره زۆرتر له ددانی من په‌رۆشی دووگیانیم بوو! خۆش بوو ئه‌م هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه دیسان ئیشی پێشووی تاقی كاته‌وه....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر